لە كێشەیەكی كۆمەڵایەتیدا سێ كەس دەكوژێن

:: AM:09:01:14/05/2024 ‌
سەرچاوەیەكی تەناهی لە پارێزگای دیالە ئەمڕۆ رای گەیاند، شەوی رابردوو لە گوندێكی دیالە، تاوانی كوشتن رووی دا كە بووە هۆی كوشتنی سێ كەس كە یەك لەوان ژنە.

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ سێشەم 14ی ئایار بڵاوی كردووەتەوە، بەپێی گوتەی سەرچاوە تەناهییەكە، شەوی رابردوو كێشە كەوتە نێوان دوو هاوسەر و برایەكی ژنەكە، بەهۆیەوە تەقەیان لە یەكتر كردووە و هەرسێكیان كوژراون.

ئاماژە دراوە كە رووداوەكە لە گوندی خرناباتی نزیكی شاری بەعقووبە بووە، هەردوو هاوسەر بە تەقەی برای ژنەكە كوژراون، لە دوای ئەوەی تەقەیان لە یەكتر كردووە و برای ژنەكە بریندار بووە، دواتر ئەویش گیانی لە دەست دا.

سەرچاوەكە ئەوەشی گوت كە بەپێی زانیارییەكان، كێشەكە خێزانی و كۆمەڵایەتی بووە و تەرمی هەرسێ كوژراویش بۆ پزیشكی داد گوازراونەتەوە و لێكۆڵینەوەی وردیش لە رووداوەكە دەكرێت.





وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د