وەزارەتی خوێندنی باڵا زەماڵەی خوێندنی ماستەر لە وڵاتی چین بڵاو دەكاتەوە

:: PM:04:49:18/04/2024 ‌
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی مامۆستایان و فەرمانبەران  و هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان ئاگادار دەكاتەوە كە وڵاتی كۆماری چینی میللی زەماڵەی خوێندن پێشكەش بە هەرێمی كوردستان دەكات بەمەبەستی خوێندنی (ماستەر)، هەر كەسێك ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزووی خوێندنی لە زانكۆكانی وڵاتی كۆماری چینی میللی بە لەبەر چاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە دەكات، تكایە بۆ وردەكاری زیاتر و پێشكەش كردن سەردانی ئەم لینكەی خوارەوە بكەن.

https://mega.nz/folder/mRlBiSJY#1j0WCtgivddWVmQfjWbW4A
مەرج و داواكاری لایەنی كۆماری چینی میللی:

1. بڕوانامەی دەرچون كە پشت ڕاستكرابێتەوە لەلایەن وەزارەتەكەمان و وەزارەتی دادو فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەو نوسینگەی پشتراست كردنی بڕوانامەكانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی كوردستان.
2. بڕوانامەی بە نمرە بە هەمان شێوەی خاڵی یەكەم.
3. بڕوانامەی تایبەت بە نەبونی پێشینەی تاوان و ئەستۆپاكی كە لەلایەن وەزارەتی دادو فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە پشت راستكرابێتەوە.
4. بڕوانامەی تەندروستی كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی داد و فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەو نوسینگەی پشتراستكردنی بروانامەی سەر بەوەزارەتی دەرەوەی عێراق لە هەرێمی كوردستان.
5. تێستی زمانی ئینگلیزیەكانی وەك تۆیفڵ و ئایڵتس یان پشتگیریەك لە زانكۆكەی كە بیسەلمێنێت تەواوی خوێندنی بە زمانی ئینگلیزی بوە.
6. پاسپۆرت كە ماوەی بەسەرچونی لە شەش مانگ كەمتر نەبێت.
7. سی ڤی و پێرسنەڵ ستەیتمێنتی داواكار.
تكایە بۆ هەر پرسیارێك پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنە (٠٠٩٦٤٧٥١١٣٧٨٤٢٢) و ئیمێلە ([email protected]) بكەن. 
مەرجی ڕێنمایی تایبەت بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی:
ماستەر:
• پێشكەشكار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی كوردستان بێت.
• پێشكەشكار ئەگەر فەرمانبەر یان مامۆستا بێت لە دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، ئەوا دەبێت بەلایەنی كەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دوایین بروانامە. 
• پێشكەشكار دەبێت كۆنمرەی بەكالۆریۆسی لە (٦٥ %)كەمتر نەبێت.
• ئاستی توانستی زمانی داواكراو لە بەرنامەیەك بۆ بەرنامەیەك جیاوازە، بۆ پێش پێشكەشكردن، تكایە تەواوی وردەكاریەكانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە كە داواكاری بۆ پێشكەش دەكەن. 
• داواكار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواكاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشكەش بكات. (واتا بەكالۆریۆس و ماستەرەكەی لە هەمان بوار بێت).
• كاندیدی سەركەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەكان.
• كاندیدی سەركەوتو لەلایەن وڵاتی چین پشتگیری دارایی دەكرێت و بۆ وردەكاری زیاتر تكایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەكە بكەن.
• كاندیدی ئەم زەمالەیە مەرجە هیچ پێشینەیەكی تاوانی نەبێت و ئەستۆپاكی لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار سەلمێنرابێت.
• پێشكەشكردن راستەوخۆ و تەنها لە ڕێگەی ماڵپەڕی سەرەكی زەمالەكە (چین) دەبێت.
تێبینی: بۆ ئەو بەرێزانەی كە داواكاری پێشكەش دەكەن، دوای پێشكەشكردنی داواكاریەكەیان لە ڕێگەی ئۆنلاین، دەبێت تا سەعات ١١ی پێش نیوەڕۆی رۆژی (١٩/٥/٢٠٢٤)، ئەم زانیاریانەی خوارەوە بۆ ئەم ئیمێلە رەوانە بكەن: ([email protected])
1) ناوی تەواو وەك ئەوەی كە لە پاسپۆرت نوسراوە ...
2) شوێنی كار ...
3) بەرنامەی پێشكەش كراو  واتە ماستەر لە بواری ...
4) ئیمێل ...
5) تەلەفۆن (ژمارەی ئەو تەلەفۆنەی كە واتسئاپی لە سەرە) ...



وشە - رامیار جەواد