ئه‌و دادوه‌ره‌ی له دۆسیه‌ی بێده‌نگكردنی ئه‌ستێره‌یه‌كی پۆڕن له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ ده‌كۆڵێته‌وه، به تاوانی بێڕێزیكردن به دادگا و سه‌رپێچیكردنی رێنوێنییه‌كانی دادگا، دۆناڵد تره‌مپی به پێدانی نۆ هه‌زار دۆلار سزا دا و به تره‌مپی گوت، ئه‌گه‌ر سه‌رپێچییه‌كه دووباره بكاته‌وه، ئه‌وا ره‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ده‌كات.
خان مێرچن سه‌رۆكی دادگاكه دوای سه‌پاندنی ئه‌و سزایه گوتی، راسته ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندێكی وه‌ك تره‌مپ هیچ نییه، به‌ڵام مه‌به‌ستی بووه به‌رانبه‌ر به بێڕێزییه‌كه سزایه‌ك وه‌ربگرێت و حه‌زی لێ بووه سزاكه‌ی زۆر قورس‌تر بێت، به‌ڵام یاساكان له‌مه زیاتر رێی پێ ناده‌ن.
ئه‌و روونی كرده‌وه كه دادگا له سه‌رپێچییه‌كانی هیچ تۆمه‌تبارێك خۆش نابێت، پێویسته هه‌مووان رێز له یاساكان بگرن.
سه‌رۆكی دادگاكه پێشتر فه‌رمانی به تره‌مپ كردبوو به‌رانبه‌ر شایه‌تیده‌ره‌كانی دۆسیه‌كه‌ی، بێده‌نگ بێت و له پێش كامێرا‌كان و بۆ رای گشتی په‌لاماریان نه‌دات و بێ‌ڕێزییان پێ نه‌كات، كه‌چی تره‌مپ سه‌رپێچی كرد، بۆیه له بری هه‌ر شایه‌تیده‌رێك هه‌زار دۆلار سزای سه‌پاند.
له 10 تا 17ی نیسانی ئه‌مساڵ، تره‌مپ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كۆمه‌ڵێك پۆستی بڵاو كرده‌وه و هێرش كرده چه‌ند كه‌سێك كه به زیانی تره‌مپ له دادگا قسه‌یان كردبوو.
به‌گوێره‌ی ''عه‌ره‌بیه'' یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی تره‌مپ هێرشی كردووه‌ته سه‌ر، مایكڵ كوهان پارێزه‌ری پێشووی تره‌مپه و تره‌مپ ئه‌وی به درۆزنی زنجیره ته‌له‌ڤزیۆنه‌كان تۆمه‌تبار كردووه.
سزادانی تره‌مپ به بڕی نۆ هه‌زار دۆلار زۆر كه‌مه، له كاتێكدا تا ئێسته سه‌رووی 266 ملیۆن دۆلار بارمته له دۆناڵد تره‌مپ وه‌رگیراوه. ئه‌گه‌ر دادوه‌ر بڕیار بدات تره‌مپ بخرێته گرتووخانه‌وه، ده‌بێته بڕیارێكی ده‌گمه‌ن كه له مێژووی ئه‌مه‌ریكادا درابێت.