دامەزراندنی نوێ‌ راگەیەنرا

:: AM:09:55:01/05/2024 ‌
وەزارەتی تەندروستیی عێراق، دەرگای دامەزراندنی بۆ دەرچووانی كۆلێژ و پەیمانگە پزیشكییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023 كردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ڕاگەیەنراوێكدا، داوای لە دەرچووانی هەرێمی كوردستان بۆ كۆلێژەكانی پزیشكی، تەندروستی، تەكنیكی و پەرستاری و پەیمانگە تەكنیكی و پەرستارییەكان بۆ ساڵی خوێندنی 2022-2023 كردووە كە خوازیارن دابمەزرێن، دەتوانن فۆرمێكی ئەلیكترۆنی پڕ بكەنەوە.




وشە - رامیار جەواد