به‌رپرسانی باڵای به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا و ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، له وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له‌باره‌ی دامه‌زراندنی سیستمی هاوبه‌شی به‌رگریی ئاسمانی له دانوستاندان.
سوپاسالار عیسا مه‌زرووعی، سه‌رۆكایه‌تیی شاندی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئیمارات ده‌كات و ئاماندا دوری یاریده‌ده‌ری كاتیی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكاش، سه‌رۆكایه‌تیی شاندی ئه‌مه‌ریكی ده‌كات.
ئیمارات خوازیاره له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌ی دامه‌زراندنی سیستمی به‌رگریی ئاسمانی، كۆمه‌ڵێك رێككه‌وتن واژوو بكات و ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی پته‌وتر بكات.
پێداگرییان له پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانیان له ناوچه‌كه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كان كردووه.
به‌گوێره‌ی رادیۆ
فه‌ردا، ئه‌مه‌ریكا ئیماراتی به هاوبه‌شێكی باوه‌ڕپێكراوی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ژمار كردووه. شانده‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی له ماوه‌ی دوو رۆژی گفتوگۆكانیاندا، پێداگرییان له پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانیان له ناوچه‌كه و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كان كردووه.
پێویسته بگوترێ ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ به‌حرێن، له‌و وڵاتانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن كه ئیسرائیلیان به فه‌رمی ناساندووه.
له مانگه‌كانی رابردوودا هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گه‌یشتنه لووتكه، ئه‌وه‌ش هۆكار بووه له‌وه‌ی وڵاتان بایه‌خی زیاتر به پرسی به‌رگری و پاراستنی ئاسایشی ئاسمانییان بده‌ن.