خۆپێشاندانی فراوان لە سێ‌ پارێزگای عێراق دەستی پێ‌ كرد

:: AM:10:39:01/05/2024 ‌
بەیانیی ئەمڕۆ بە دەیان فەرمانبەری عێراقی لە بەغدا و بەسرە و دیوانیە، ڕژانە سەر شەقامەكان و خۆپێشاندانیان دەست پێ‌ كرد.

ئەمڕۆ چوارشەم یەكی ئایار، لە سێ پارێزگاری عێراق خۆپێشاندانی فراوانی فەرمانبەران دەستی پێ‌ كرد، ئەوەیش بۆ پشتگیریی هەمواركردنەوەی پڕۆژەیاسای پێوەرەكانی دیاریكردنی مووچە.

فەرمانبەرانی پارێزگاكانی بەغدا و دیوانیە و بەسرە، خۆپێشاندانیان كرد تا داوای گۆڕینی قەبارەی مووچە بكەن كە ئێستە بووەتە كێشەی زۆر لە فەرمانبەران.

بە سەتان فەرمانبەر لە گۆڕەپانی تەحریر لە ناوەڕاستی بەغدا خۆپێشاندانیان كرد بۆ ئەوەی گۆڕانكاری لە بڕی مووچەدا بكرێت، بەشێكی تریش لە پاڵاوگەی شەبییە لە بەسرە خۆپێشاندانیان كرد، هەندێكی تریش لە پارێزگای دیوانیە بۆ گەیشتن بە هەمان داواكاری.

ئەو خۆپێشاندانە لە كاتێكدایە بەشێكی زۆری كرێكارانیش، هاتنە هاوشانیان و داوای هەمواری یاسای كاریان دەكرد بۆ رۆژانەی كرێكاران كە ئێستە بەهۆی زۆریی كرێكاری بیانی، ڕۆژانەكەیان تەنیا 15 بۆ 20 هەزار دینارە.



وشە - رامیار جەواد