كه‌شتییه‌كی پورتوگالی له دووریی 600 كیلۆمه‌تر له كه‌ناره‌كانی یه‌مه‌نه‌وه كرایه ئامانج، حووسییه‌كان به‌رپرسیارێتیی هێرشه‌كه‌یان گرته ئه‌ستۆ.
ئه‌مڕۆ یه‌كی ئایار پێگه‌ی ''
ئه‌سۆشیه‌تد پرێس'' بڵاوی كرده‌وه، كه‌شتییه‌كی پورتوگالی له دووریی 600 كیلۆمه‌تر له كه‌ناراوه‌كانی یه‌مه‌ن، به درۆنی حووسییه‌كان پێكراوه، له‌به‌ر دووریی كه‌شتییه‌كه، ئێسته چاودێران ددان به توانا ئاسمانییه‌كانی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ندا ده‌نێن و زیاتر ڕه‌چاوی درۆن و مووشه‌كی حووسییه‌كان ده‌كه‌ن.
كه‌شتییه‌كه زیانی به‌ركه‌وتووه، به‌ڵام ئه‌ندامانی ناوی به سه‌لامه‌تی له هێرشه‌كه ده‌رچوون، ئه‌م هێرشه‌ی حووسییه‌كان له دووریی 600 كیلۆمه‌تر شتێكی نوێی ئاشكرا كرد، ئه‌ویش توانای ئه‌و گرووپه‌ی سه‌ربه ئێرانه بۆ ئاراسته‌كردنی درۆن بۆ ناو ده‌ریای هیندی.
كه‌شتییه‌كه شتومه‌كی زۆری هه‌ڵگرتووه و به‌ره‌و ئیسرائیل ڕێی گرتووه، به‌هۆی هێرشه‌كانی حووسییه‌كانی یه‌مه‌نه‌وه، ئاڵوگۆڕی بازرگانی كز بووه، ته‌نانه‌ت ئاڵوگۆڕی بازرگانی له ڕێڕه‌وی سوێس به ڕێژه‌ی 60% كز بووه، حووسییه‌كان ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه تا ڕاگرتنی ئیسرائیل له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر حه‌ماس له كه‌رتی غه‌زه، ده‌ست له هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كانی ناو ڕێڕه‌وی ده‌ریای سوور هه‌ڵبگرن.