چین چه‌ندان جۆری نوێ له ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی به‌رهه‌م ده‌هێنێت و پێش زۆر له ڕكابه‌ره‌كانی ده‌داته‌وه، چینییه‌كان پلانیان هه‌یه به‌منزیكانه 71 مۆدێلی جیاواز له ئۆتۆمبێل بخه‌نه بازاڕه‌كانه‌وه.
پێگه‌ی ''
نیویۆرك تایمز'' بڵاوی كرده‌وه، چینییه‌كان ده‌ست به‌سه‌ر بازاڕی ئۆتۆمبێلدا ده‌گرن، چین ته‌نیا له‌مساڵدا 71 جۆری نوێ له ئۆتۆمبێل ده‌خاته بازاڕه‌كانه‌وه، بڕیاره ئۆتۆمبێله نوێیه‌كان مۆدێلیان له ئۆتۆمبێلی ئاسایی به‌رزتر بێت و بۆ یه‌كه‌م جار تایه‌ی گه‌وره بۆ ئۆتۆمبێلی كاره‌بای داده‌نرێت.
یه‌كێك له نوێگه‌رییه‌كانی چین بریتییه له دروستكردنی جۆرێك له ئۆتۆمبێلێكی كاره‌بایی، خۆی ڕێ بكات و پێویستی به شۆفێر نه‌بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌مدواییه ئیلۆن مه‌سك خاوه‌نی كۆمپانیای تێسلا، چووه چین و له‌گه‌ڵ باڵاده‌ستانی ئه‌و وڵاته له بواری ئۆتۆمبێل كۆبووه‌وه.
ئه‌م به‌ره‌وپێشچوونانه به‌هێزبوونی چین دووپات ده‌كاته‌وه له بواری ته‌كنه‌لۆجیای پاتری و ئۆتۆمبێلی مۆدێرن، كۆمپانیا جیهانییه‌كان سڵ له چینییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه و پێیان وایه، به‌هێزبوونی توانای پاترییه چینییه‌كان، شوێن به ئۆتۆمبێله كۆنه‌كان لێژ ده‌كات.