دێڤید كامیرون وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا رای گه‌یاند، خستنی سوپای پاسداران بۆ ناو لیستی تیرۆر له به‌رژه‌وه‌ندیی به‌ریتانیادا نییه و ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه بنێن، پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران به یه‌كجاری ده‌پچڕێت.
ئه‌و له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی به‌ریتانیادا داوا له ئه‌ندامه‌كانی لیژنه‌كه ده‌كات، به‌رانبه‌ر سوپای پاسداران هیچ هه‌نگاوێك نه‌نێن، چونكه بیرۆكه‌ی به تیرۆریست ناساندنی پاسداران زیانیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت.
كامیرون باسی له گرنگیی قه‌یرانی غه‌زه كردووه و گوتوویه‌تی، بۆ ئه‌وان زۆر گرنگه له‌و دۆخه‌دا كاتێك ته‌له‌فۆن بۆ حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵاهییان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌كات، وه‌ڵامی ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی بدرێته‌وه.
بۆ من زۆر ناخۆشه دۆخێك بێته كایه‌وه بۆ گه‌یاندنی په‌یامێك به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، داوا له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا بكه‌م وه‌ڵامێكم بۆ وه‌ربگرێت.
''زۆرم پێ خۆشه خۆم راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران قسه بكه‌م و بۆ من زۆر ناخۆشه دۆخێك بێته كایه‌وه بۆ گه‌یاندنی په‌یامێك به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، داوا له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا بكه‌م وه‌ڵامێكم بۆ وه‌ربگرێت.'' وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا وای گوت.
ئه‌و ئاماژه‌ی به لیستی ژماره‌یه‌ك وڵاتی دنیا كرد كه پێوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا پچڕاندووه و بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌كانیان، هانا بۆ وڵاتانی تر ده‌به‌ن.
ماوه‌یه‌كه له په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و وڵاتانی تری رۆژئاوا، باسی ئه‌وه گه‌رمه كه سوپای پاسداران بخرێته لیستی تیرۆره‌وه.
به‌گوێره‌ی
دۆیچه‌وێله، پێرێ دووشه‌م ناسر كه‌نعانی له وه‌ڵامی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی رۆژئاوا به میدیاكانی راگه‌یاند، سوپای پاسداران خۆی دژی تیرۆره و داوای له وڵاتانی ئه‌وروپا كرد بڕیاری دروست ده‌ربكه‌ن.
بۆ وڵاتانی دنیا سه‌لمێنراوه كه سوپای پاسداران نه‌ك خۆی تیرۆریسته، بگره پاڵپشتیكه‌ری سه‌ره‌كیی ته‌واوی گرووپه تیرۆریستییه‌كانی دنیایه
پێویسته بگوترێ له ده‌یان رووداو و تاوانی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی، ئه‌وه بۆ وڵاتانی دنیا سه‌لمێنراوه كه سوپای پاسداران نه‌ك خۆی تیرۆریسته، بگره پاڵپشتیكه‌ری سه‌ره‌كیی ته‌واوی گرووپه تیرۆریستییه‌كانی دنیایه، به‌ڵام وڵاتان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كانیان، ناخوازن ددان به‌و راستییه‌دا بنێن، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك وڵاتی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا زۆر به راشكاوی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یان هه‌بووه و سوپای پاسدارانیان به تیرۆریست ناساندووه.
له مێژووی دیپلۆماسیی رۆژئاوا چه‌ندان جار تیرۆریستیان گرتووه كه سه‌ربه سوپای پاسداران بووه، به‌ڵام له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووری خۆیان راده‌ستی ئێرانیان كردووه‌ته‌وه، نموونه‌ی تیرۆری دكتۆر قاسملوو سكرتێری گشتیی ئه‌وكاتی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران كه له ساڵی 1989 سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بكوژه‌كه‌ی به جلكی خوێناوییه‌وه له‌لایه‌ن پۆلیسی نه‌مسا گیرا، كه‌چی راده‌ستی كۆماری ئیسلامیی ئێران كرایه‌وه و ئه‌و وڵاته له پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كانی، چاوپۆشی له‌و تاوانه گه‌وره‌یه كرد.