چین به كۆكردنه‌وه‌ی زێڕێكی زۆر كه نرخه‌كه‌ی به 170 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت، بەرزترین ئاستی کۆکردنەوەی ئاڵتونی تۆمار کرد لە مێژووی وڵاتەکەدا، ئه‌مه‌یش ترسی لای تایوانییه‌كان دروست كردووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هێزی ئابووری چین به شێوازی سه‌ربازی په‌خش بكرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م یه‌كی ئایار، پێگه‌ی ''
ته‌له‌گراف''ی به‌ریتانی ئاشكرای كرد، چین بۆ یه‌كه‌مین جار له دەمی دروستبوونییەوە تا ئێستە توانیویه‌تی به بڕی 170 ملیار دۆلار زێڕ كۆ بكاته‌وه، کە ئەمەیش دەکاتە دوو هەزار و دوسەت تۆن زێڕ، شاره‌زایان هۆكاری كڕینی زێڕێكی زۆر له‌لایه‌ن چینه‌وه، ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی په‌كین ده‌یه‌وێت له ئه‌گه‌ری هێرشكردنه سه‌ر تایوان و دووچاربوونه‌وه‌ی سزای وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكا، ئابوورییه‌كه‌ی دانه‌ڕمێت و به زێڕێكی زۆری یه‌ده‌گ خۆی بگرێته‌وه.
مەترسی لەسەر تایوانە
بانكی ناوه‌ندی چینی به كڕینی زێڕ خۆی له سزاكانی ئه‌مه‌ریكا ده‌رباز ده‌كات و پاره‌ی كاش به زێڕی یه‌ده‌گ ده‌گۆڕێته‌وه، به‌هۆی توانا ئابوورییه‌كانی چین، تایوان ترسی لێ نیشتووه و باس له‌وه ده‌كرێت چین له داهاتوویه‌كی نزیكدا، توانا ئابوورییه‌كه‌ی له ڕێی سه‌ربازییه‌وه په‌خش ده‌كات.