هاووڵاتییان باس له‌وه ده‌كه‌ن، سلێمانی خاوه‌نی چه‌ندان مه‌رزی فه‌رمی و نافه‌رمییه و مانگانه و ساڵانه داهاتێكی زۆر هه‌یه، به‌ڵام خزمه‌تی سنووره‌كه‌ی پێ ناكرێت و خزمه‌تگوزاری پێ ناكرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه بخرێته‌وه سه‌ر خه‌زێنه‌ی گشتی حكوومه‌ت، له‌وێوه حكوومه‌ت بۆ خزمه‌تكردنی سلێمانی و خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌كاری ده‌هێنێت.
له سلێمانی دوو مه‌رزی فه‌رمی نێوده‌وڵه‌تی و پێنج مه‌رزی نافه‌رمی هه‌یه كه هه‌موو كاروبارێكی بازرگانی و ئاڵوگۆڕێكیان تێدا ده‌كرێت، ئه‌مه جگه له داهاته‌كانی تری سنووره‌كه و ئه‌و نه‌وته‌ی كه له مه‌رزه‌كانه‌وه رۆژانه ده‌چێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام سلێمانی له رووی خزمه‌تگوزارییه‌وه زۆر خراپه و خزمه‌تی نییه و پڕۆژه‌كانیشی راگیراون و پاره‌ش بۆ پڕۆژه گرنگه‌كان خه‌رج ناكرێت.
نه‌ژاد مه‌حموود نووسه‌ر و رۆشنبیری سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له سلێمانی روو ده‌دات زۆر خراپه، خزمه‌تی سنووره‌كه ناكرێت، هه‌ندێ پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بچووك هه‌ن له بودجه‌ی سلێمانی نایكه‌ن، ئه‌وانه هیچ كه‌سێك له سه‌رووی خۆیانه‌وه نابینن و هیچ لایه‌نێكیش ناتوانن له‌سه‌ر ئه‌وه قسه بكه‌ن و پاشكۆی یه‌كێتین و ده‌میان چه‌ور كردوون، ئه‌و داهاته‌ی سلێمانی بۆ گیرفانی چه‌ند كه‌سێك ده‌بێت، هه‌رچی بكه‌ن بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان ده‌یكه‌ن، خه‌ڵكی سلێمانیش ته‌واو بێزار بوون و سته‌میان لێ ده‌كرێت.
ئه‌و گوتیشی پاره‌كه ناده‌نه‌وه به حكوومه‌ت تا خزمه‌تی سلێمانیی پێ بكرێت، سلێمانی له رووی بازرگانی زۆر خراپه و شه‌قام و رێگه‌وبان و پڕۆژه‌كانی خراپن، ته‌نیا خه‌ریكی فرۆشتنن، بازرگانانی سنووره‌كه‌ش بێزارن، پێویسته حكوومه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و داهاته‌دا بگرێت و بۆ خزمه‌تی سنووره‌كه به‌كاری بهێنێت، سه‌یرێكی سلێمانی و رێگه‌وبان و پڕۆژه‌كانی بكه‌ن، سه‌یرێكی پڕۆژه و رێگه‌وبانی هه‌ولێریش بكه، ئه‌وكات جیاوازییه‌كه‌ت بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر ده‌كرێت هه‌موو خزمه‌ته و ساڵ به ساڵ زیاتر پێش ده‌كه‌وێت، به‌ڵام سلێمانی كامه شه‌قام و پڕۆژه و رێگه‌وبانی هه‌یه.
ئه‌نوه‌ر ئه‌حمه‌د خاوه‌نكار، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر داهاتی سلێمانی بخرایه خزمه‌تی سنووره‌كه، ئێسته سلێمانی له زۆر رووه‌وه پێشكه‌وتوو ده‌بوو، به‌ڵام خزمه‌تی سنووره‌كه‌ی پێ ناكرێت، هه‌موو ئیشوكاره‌كان راگیراون، جووڵه‌ی بازاڕ زۆر خراپه، كاتێك پڕۆژه هه‌بێت و پاره خه‌رج بكرێت بۆ پڕۆژه‌كان، جووڵه‌ش له بازاڕ دروست ده‌بێت و پاره ده‌ستاوده‌ست ده‌كات و هه‌لی كار و ده‌ستی كار زیاد ده‌بێت، به‌ڵام ئێسته سلێمانی له‌و رووه‌وه زۆر مات و بێ جووڵه‌یه.
حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌و داهاته بخاته سه‌ر خه‌زێنه‌ی گشتی
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌و داهاته بخاته سه‌ر خه‌زێنه‌ی گشتی و له‌وێوه بۆ خزمه‌تی سنووره‌كه‌ی به‌كاری بهێنێت، خه‌ڵكیش سوودی لێ ده‌بینێت و پڕۆژه و خزمه‌تگوزاریش ده‌كرێت، خۆ به ئاشكرا پێشتریش په‌رله‌مانتاران باسیان له‌وه كردووه و سه‌رۆكی حكوومه‌تیش گوتوویه‌تی داهاتی سلێمانی ناخرێته‌وه سه‌ر خه‌زێنه‌ی گشتی.
مه‌ریوان ناسر هاووڵاتی، به "وشه"ی راگه‌یاند، خه‌ڵك هه‌میشه پێویستی به خزمه‌ت و پڕۆژه و گرنگیدان هه‌یه، حزب ده‌بێت خزمه‌تی خه‌ڵك و سنووره‌كه‌ی بكات، سلێمانی و خه‌ڵكیش به‌رده‌وام پێویستیان به پڕۆژه و خزمه‌تگوزاری هه‌یه، ساڵ به ساڵ شوێن فراوان ده‌بێت و خزمه‌تگوزاریش زیاتر پێویست ده‌بێت، رێیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاری سلێمانی وێرانن.
به‌پێی داتاكانی سایتی شه‌فافییه‌ت كه دانراوه و داهاتی سلێمانی رۆژانه ئاشكرا ده‌كات، هه‌فتانه داهاتی سلێمانی به‌لانی كه‌م 15 ملیار دیناره، ئه‌مه جگه له داهاته‌كانی تری سنووره‌كه.
وشه/ تایبه‌ت