سێ سه‌ندیكای كرێكاری و پیشه‌یی ئێران به بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی كرێكاران و رۆژی مامۆستا، داوایان كرد درێژه به شۆڕشی ''ژن ژیان ئازادی'' بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجه‌كانیان به‌دی بهێنرێت.
ئه‌و سه‌ندیكایانه له كرێكاران و خانه‌نشینان و مامۆستایان پێكدێن و ئه‌مڕۆ چوارشه‌م به‌یه‌كه‌وه به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان بڵاو كرده‌وه، پێداگرییان له‌وه كرد كه بنیاتنانی دنیایه‌كی لێوان‌لێو له ئیراده‌ی مرۆڤی ئازاد، هه‌ر دێته دی و گه‌یشتن به‌و ئامانجه شتێكی ئه‌سته‌م نییه.
ئه‌نجوومه‌نی هاوئاهه‌نگیی دامه‌زراوه سه‌ندیكاییه‌كانی بواری فه‌رهه‌نگ و رۆشنبیریی ئێران، سه‌ندیكای كرێكارانی كۆمپانیای گواستنه‌وه‌ی پاس له تاران، یه‌كێتیی ئازادی كرێكاران به یه‌كه‌وه داوای مافی چاره‌نووسیان بۆ خه‌ڵكی ئێران كرد و گوتیان، ده‌بێ له چوارچێوه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و دیموكراتیك چاره‌نووسی سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیی خۆیان مسۆگه‌ر بكه‌ن.
ره‌خنه‌ی توند له كۆماری ئیسلامی ئێران گیراوه كه ئازادییه‌كانی سنووردار كردووە
به‌گوێره‌ی رادیۆ
فه‌ردا، له به‌یاننامه‌كه‌دا به‌رگری له مافی ژنان كراوه و ره‌خنه‌ی توند له كۆماری ئیسلامی ئێران گیراوه كه ئازادییه‌كانی سنووردار كردووه، له چوارچێوه‌ی باڵاپۆشیدا هێنده‌ی تر ده‌یه‌وێت ژنان بچه‌وسێنێته‌وه.
له به‌شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا داوای ئازادكردنی سه‌رجه‌م گیراوان ده‌كات و خوێندن به زمانی دایك به مافێكی ره‌وای دانیشتووانی ئێران ده‌زانێت، پێی وایه نابێت هیچ پێكهاته‌یه‌كی ئێران به هۆی په‌روه‌رده‌ی فه‌رمیی حكوومه‌ت بچه‌وسێنرێته‌وه.
ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ی سه‌ندیكاكانی كرێكاری له كاتێكدا بڵاو ده‌بێته‌وه كه ئێران چه‌ندان ساڵه، له رۆژی كرێكاراندا رێ به هیچ گردبوونه‌وه‌یه‌ك نادات و ته‌نیا هه‌ندێك كرێكاری سه‌ر به‌كۆمپانیا حكوومییه‌كان چالاكی رێكده‌خه‌ن.