ده‌زگه‌ی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، هێزه‌كانیان به‌پێی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان، توانیویانه بڕی ملیۆنێك و 400 ده‌نك حه‌بی هۆشبه‌ر له‌ناو سه‌تان تۆپی قوماشدا بدۆزنه‌وه. هاوكات تۆمه‌تبارێكیش به‌هۆیه‌وه هاتووه‌ته گرتن.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م یه‌كی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ده‌زگه‌ی ئاسایشی نیشتمانیی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رای گه‌یاند، هێزێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی نه‌جه‌ف و به‌پێی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان، به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ مه‌فره‌زه‌كانی ئاسایشی نیشتمانیی به‌غدا، توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر بڕی ملیۆنێك و 400 ده‌نك حه‌بی هۆشبه‌ر له جۆری "كبتاگون" بگرن.
ئاماژه دراوه، ئه‌و ماده هۆشبه‌ره و حه‌به‌كان، سه‌رجه‌میان له‌ناو تۆپه قوماشه‌كاندا شاراونه‌ته‌وه كه خۆی له 440 تۆپه قوماش ده‌بینێته‌وه، ویستراوه له‌ڕێی كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل بگوازنه‌وه.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه، ئۆپراسیۆنه‌كه به ره‌زامه‌ندی لایه‌نی دادوه‌ری كراوه و له‌گه‌ڵیدا توانراوه تۆمه‌تبارێك بگرن، ئه‌و تۆمه‌تباره وه‌سڵی گواستنه‌وه‌ی كولوپه‌له‌كه‌ی پێ بووه و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه. ته‌واوی ماده‌كان و تۆمه‌تباره‌كه‌یش راده‌ستی لایه‌نه یاساییه‌كان كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتری له‌سه‌ر ده‌كرێت.