كۆمپانیای سایپای ئێرانی مۆدێلێكی نوێی ئۆتۆمبێل به ناوی ساینا ئێس ئۆتۆماتیك هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی عێراق ده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكا ئاماژه‌ی داوه كه به‌رهه‌مه‌كه بۆ وڵاتانی تریش ده‌نێرن.
مه‌نسوور ئه‌بته‌حی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمۆپانیای سایپا بۆ میدیاكانی ئێران روونی كردووه‌ته‌وه، پلانیان هه‌یه هه‌نارده‌ی ئۆتۆمبێل بۆ سێ هێنده به‌رز بكه‌نه‌وه و جگه له ئۆتۆمبێلی تایبه‌تی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگریش هه‌نارده بكه‌ن.
ئۆتۆمبێله‌كانی ئه‌و كۆمپانیا ئێرانییه جگه له وڵاتانی دراوسێی ئێران به‌تایبه‌تی عێراق، بۆ وڵاتانی ئاسیای ناوه‌ڕاست، ئه‌فریقا، رووسیا و ڤه‌نزوێلا هه‌نارده ده‌كرێت.
ئێران له‌مدواییانه‌دا ده‌خوازێت له ئه‌فریقا به‌رهه‌مه‌كانی ساغ بكاته‌وه و ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگری جۆری زامیاد و سێ جۆری تر به ناوه‌كانی كوئیك، ئه‌تڵه‌س و ساینایان بۆ بنێرێت.
به‌گوێره‌ی ''ئافتاب نیوز'' به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه له‌باره‌ی رووسیاوه گوتی، ستاندارده‌كانی رووسیا بۆ كڕینی ئۆتۆمبێل جیاوازن و ئومێدیان هه‌یه تا هاوینی ئه‌مساڵ ره‌زامه‌ندیی فرۆشتنی سێ جۆر ئۆتۆمبێل به رووسیا مسۆگه‌ر بكه‌ن.
ئۆتۆمبێله‌كانی ئێران به‌راورد به ئۆتۆمبێلی وڵاتانی تر، هه‌رزانترن
پێویسته بگوترێ ئۆتۆمبێله‌كانی ئێران به‌راورد به ئۆتۆمبێلی وڵاتانی تر، هه‌رزانترن و هۆكاره‌كه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ستانداردیان به‌رز نییه و هۆكارن له زۆربوونی قوربانییانی رووداوه‌كانی هاتوچۆ.
له ناوخۆی ئێران یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین گله‌ییه‌كانی خه‌ڵك ئه‌وه‌یه ئۆتۆمبێله‌كان به بێ هیچ ستانداردێكی پاراستنی سه‌رنشینه‌كان به‌رهه‌م ده‌هێنرێن.
ئێران خۆی باجێكی زۆر قورس ده‌خاته سه‌ر ئۆتۆمبێلی بیانی بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی خۆی له بازاڕه‌كانی ساغ بكرێنه‌وه.