ڕێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند كه له كابینه‌ی نۆیه‌م 138 هه‌زار كرێكار ده‌سته‌به‌ر كراوه و نزیكه‌ی 100 هه‌زار هه‌لی كاری ره‌خسێنراوه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م یه‌كی ئایار، دیندار زێباری ڕێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ڕای گه‌یاند حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگیی زۆری داوه به باشتركردنی ره‌وشی كرێكاران له هه‌موو سێكته‌ره‌كان.
كرێكاران له كابینه‌ی نۆیه‌م
له كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 18 لیژنه‌ی كارا هه‌ن ژماره‌ی كرێكاری ده‌سته‌به‌ركراو له 17 هه‌زاره‌وه و بووه به 138 هه‌زار كرێكاری ده‌سته‌به‌ركراو. له ماوه‌ی سێ ساڵدا داهاتی ساڵانه‌ی سندوقی خانه‌نشینی و ده‌سته‌به‌ری له 74 ملیار دیناره‌وه بووه به 194 ملیار دینار واتا چه‌ندان جار زیادی كردووه و ژماره‌ی كرێكاری خانه‌نشین كرا‌و له 160 كرێكاره‌وه بووه‌ته چوار هه‌زار و 189 كرێكار.
بۆ داكۆكی كردن له مافی كرێكاران و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان777 كێشه‌ی كرێكاران له ڕێگای سه‌ندیكای كرێكارانه‌وه چاره‌سه‌ر كراون.
هه‌وڵی نه‌هێشتنی بێ كاری
سه‌باره‌ت به هه‌وڵه‌كانی نه‌هێشتنی بێكاری ته‌نیا له ساڵی 2023 دا 145 مۆڵه‌تی وه‌به‌رهێنان به 145 پڕۆژه دراوه له سێكته‌ره جیاجیاكان، ده‌سته‌ی كار هه‌شت هه‌زار هه‌لی كاری ره‌خساندووه، حكوومه‌تی هه‌رێم مه‌رجی ئه‌وه‌شی داناوه كه پێویسته75%ی كرێكارانی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان خۆماڵی بن.
له كه‌رتی په‌روه‌رده 16 هه‌زار و 349 مامۆستا و فه‌رمانبه‌ری دانه‌مه‌زراو هه‌لی كاریان بۆ ڕه‌خسێندراوه، له كه‌رتی كشتوكاڵ چوار هه‌زار و 212 كارگه‌ی پیشه‌سازی مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه، له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی له ساڵی 2023 به هۆی زیادبوونی كارگه‌كان 49 هه‌زار و 757 كه‌س هه‌لی كاریان بۆ ره‌خسێنرا.