نرخی زێڕ هەزرانتر بوو

:: AM:08:56:02/05/2024 ‌
نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی كوردستان دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو گەیشتە لووتكە و بەرزترین نرخی لە مێژوودا تۆمار كرد، بەڵام ئێستە رووی لە نزمبوونەوە كردووە و لە ماوەی 48 سەعاتدا 15 هەزار دیناری تر هەرزان بوو.

ئەمڕۆ پێنجشەم دووی ئایار، دانا كەمال خاوەنی زێڕنگری دونیا، بە "وشە"ی راگەیاند، دوو هەفتەی رابردوو نرخی زێڕ بەردەوام نرخەكەی لە بەرزبوونەوەدا بوو، ڕۆژی چواری نیسان بەرزترین نرخ بوو كە بۆ مسقاڵێكی عەیار 21 گەیشتە 510 هەزار دینار.

زیاتر گوتی، بەهۆی كەمبوونەوەی ئەگەرەكانی شەڕ، نرخی زێڕ رووی لە نزمبوونەوە كردووە و 15 هەزاری دینار زیاتر لە نرخەكەی دابەزی، هەرچەندە ئەمڕۆ لە بۆرسەی دنیادا 20 دۆلارێك نرخەكەی گران بوو، بەڵام كاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی بەهاكەی لەناوخۆی كوردستان نەبووە.

باسی لەوەش كرد، ئەو نرخەی ئەمڕۆ هەیە لەگەڵ نرخی 10 ڕۆژ پێش ئێستە زۆر جیاوازە، بۆیە پێشبینی دەكەین هێشتا نرخەكەی دابەزێت.

بەگوتەی ئەو زێڕفرۆشە نرخی زێڕ بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:
 یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 530 هەزار دینارە
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 475 هەزار دینارە
یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 405 هەزار دینارە


وشە - رامیار جەواد