داوا لە سەرۆكی كۆنگرێسی ئەمەریكا دەكرێ دەست لەكار بكێشێتەوە

:: AM:09:16:02/05/2024 ‌
دوو ئەندامی كۆنگرێسی ئەمەریكا، داوایان لە سەرۆكی كۆنگرێسەكە كرد بەهۆی هاوكاریی زیاتری ئۆكراینا كە دەنگی لەسەر درا، دەستبەجێ دەست لەكار بكێشێتەوە.

پێگەی ئەلیكترۆنیی رۆژنامەی "ئەهرام"ی میسری ئەمڕۆ پێنجشەم دووی ئایار بڵاوی كردووەتەوە، هەردوو ئەندامی كۆنگرێسی ئەمەریكا تۆماس ماسی و مارگۆری تایلۆر گرین، داوایان لە مایك جۆنسن سەرۆكی كۆنگرێسەكە كردووە دەست لەكار بكێشێتەوە، ئەویش لەبەرئەوەی یارمەتیی دیموكراتییەكانی داوە هاوكارییەكانی ئۆكراینا زیاتر بكەن، وەك ئەوەی هەفتەی پێشتر دەنگی لەسەر درا.

تۆماس ماسی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لە دەرەوەی باڵەخانەی كاپیتۆڵ رای گەیاند، پێویستە سەرۆكی كۆنگرێس دەست لە پۆستەكەی بكێشێتەوە، چونكە جۆنسن سەرۆكێكی باش رژد نییە، پابەند نییە بە دەستووری ئەمەریكی.

مارگۆری تایلۆر گرینیش رای گەیاند، جۆنسن رێككەوتنێكی لەگەڵ حەكیم گیریفیز سەرۆكی كەمایەتیی دیموكراتەكان كردووە، بەجۆرێك دەسەڵاتەكانی سەرۆكی لەگەڵ دابەش كردووە، بۆیە توانیویانە بە دەنگی بەڵی بۆ هاوكاریی زیاتری ئۆكراینا، دەنگ بۆ پڕۆژەكە بەدەست بێنن.

دواتریش گرین گوتی، بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو دەنگ لەسەر دەست لەكاركێشانەوەی جۆنسن بدرێت.

ئەوە لە كاتێكدایە هەفتەی رابردوو كۆنگرێسی ئەمەریكا و بەدوایدا ئەنجوومەنی پیران، دەنگیان بە پڕۆژەیەك دا كە ئەمەریكا بتوانێ بەبڕی 61 ملیار دۆلار، هاوكاریی سەربازی بگەیەنێتە ئۆكراینا.




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د