سزای له سێداره‌دانی ئه‌نوه‌ر خزری خه‌ڵكی مه‌هاباد له دوای نزیك به 15 ساڵ زیندانی، له گرتووخانه‌ی قزڵحیساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا. له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا سزای له سێداره‌دانی چوار به‌ندكراوی تری هاودۆسیه‌ی خزری جێبه‌جێ كرابوو.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، ئه‌نوه‌ر خزری رۆژێك پێشتر به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزای سێداره‌كه‌ی بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی گواسترابووه‌وه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی به مه‌به‌ستی دواین دیدار له‌گه‌ڵیدا، له مه‌هاباده‌وه چووبوونه كه‌ره‌ج، به‌ڵام نه‌یانتوانی كوڕه‌كه‌یان ببینن.
ئه‌و له پرۆسه‌یه‌كی ناڕوون، نادادپه‌روه‌رانه و نایاساییدا له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه، سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پا.
سێداره‌ی چوار كه‌سی تر له هاودۆسیه‌كانی ئه‌نوه‌ر خزری هه‌ر له‌و به‌ندیخانه‌یه جێبه‌جێ كراوه.
له ماوه‌ی پایز و زستانی ساڵی ڕابردوودا سزای سێداره‌ی چوار كه‌سی تر له هاودۆسیه‌كانی ئه‌نوه‌ر خزری به ناوه‌كانی فه‌رهاد سه‌لیمی، قاسم ئابه‌سته، داوود عه‌بدوڵاهی و ئه‌یووب كه‌ریمی هه‌ر له‌و به‌ندیخانه‌یه جێبه‌جێ كراوه.
فه‌رهاد سه‌لیمی، ئه‌نوه‌ر خزری، قاسم ئابسته، خه‌سره‌وه بیشاره‌ت، كامه‌ران شێخه و ئه‌یووب كه‌ریمی، له كۆتایی پایزی 2009 ده‌ستبه‌سه‌ر كران و بۆ ئیداره‌ی ئیتڵاعاتی ورمێ گواسترانه‌وه.
ئه‌و به‌ندكراوانه له‌لایه‌ن لقی 28ی دادگای شۆڕشی تاران بو تۆمه‌تی وه‌ك "كرده‌وه‌ی دژ به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی"، "بانگه‌شه‌كردن دژ به حكوومه‌ت"، "ئه‌ندامبوون له گرووپه سه‌له‌فییه‌كان" و "فه‌ساد فیلئه‌رز" سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو.