له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه، پێكدادانێكی چه‌كداری له نێوان هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور و گرووپێكی نه‌ناسراو هاته ئاراوه و له ئاكامدا، یه‌كێك له هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران كوژرا و دووی تریش بریندار بوون.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی
هه‌نگاو، سه‌عات یه‌كی به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دووی ئایار، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه رووی داوه و یه‌كێك له هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران به ناوی فه‌رزین دلیان خه‌ڵكی كرماشان، كوژراوه و دووی تریش بریندار بوون.
چه‌ندان ئه‌مبوڵانس بۆ شوێنی تێكهه‌ڵچوونه‌كه به‌ڕێ كراون
دوای ئه‌و پێكدادانه چه‌كدارییه، چه‌ندان ئه‌مبوڵانس بۆ شوێنی تێكهه‌ڵچوونه‌كه به‌ڕێ كراون، به‌ڵام تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، هیچ حزب یان لایه‌نێك به‌رپرسیارێتیی ئه‌و تێكهه‌ڵچوونه‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.
له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا هێزه چه‌كداره‌كانی جێگیر له‌و خاڵه سنوورییه، ئازارێكی زۆری كۆڵبه‌رانیان داوه و ده‌یان كۆڵبه‌ر له‌و سنووره له مه‌ودایه‌كی نزیك و به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی ئه‌و هێزانه كوژراون.