سیاسه‌تمه‌دارێكی كورد ده‌ڵێت، پێكهاته‌كان له مێژووی كورد هه‌میشه خه‌باتیان كردووه و له شۆڕشه‌كان به‌شدار بوون، بۆیه ناكرێت ئێسته فه‌رامۆش بكرێن و به‌شدار نه‌بن له په‌رله‌مان و حكوومه‌ت.
د. ناسح غه‌فوور سیاسه‌تمه‌داری كورد، بۆ "وشه" گوتی، پارتی سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته پێكه‌وه‌ژیان له ھه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام بێت، ئه‌وانیش به‌شێكن له ھه‌رێمی كوردستان و خه‌باتیان كردووه، بۆیه ئێسته خاوه‌ن قه‌واره‌ی خۆمانین و جێی بڕوای ھه‌مووانه و له ده‌ستوور ھاتووه پێویسته له چوارچێوه‌ی ئه‌و قه‌واره‌یه، جێی پێكهاته‌كان بكرێته‌وه.
"یه‌كێتی وا بیر ده‌كاته‌وه ئه‌و پێكهاتانه ھه‌مووان له په‌رله‌مان و حكوومه‌ت بن، پشتگیری له پارتی ده‌كه‌ن، ئه‌مه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه پارتی داكۆكی له مافه‌كانی ئه‌وان ده‌كات و پشتگیری‌یان لێ ده‌كات به‌پێچه‌وانه‌ی یه‌كێتی، كاتی خۆی مام جه‌لال له كه‌ركووك پێشنیاری كرد دابه‌شكردنی پۆسته‌كان 32 به 32 بۆ هه‌رسێ پێكھاته‌ی عه‌ره‌ب و توركمان و كورد بێت، ئه‌وه زیانی زۆری له ئێمه‌دا كه ئێمه زۆرینه بووین، بۆیه پێشنیاره‌كانی ئه‌وان له به‌رژه‌وه‌ندی كورد و پێكھاته‌كانیش نییه و ئێسته‌یش هه‌ر وایه"، ئه‌و سیاسه‌توانه وای گوت.
غه‌فوور باسی له‌وه كرد، ئه‌وه‌ی كۆتاكان حیسابیان جیایه و پێویسته جارێكی تر كورسیی كۆتا بگه‌ڕێته‌وه، بۆیه پارتی و سه‌رۆك بارزانی بڕیاریان داوه ئه‌گه‌ر حیساب بۆ پێكهاته‌كان نه‌كرێت، به‌شداری ناكه‌ن و پێویسته كورسییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه.
وشه/ بڵند ئیبراھیم