جیهان و ژیان بێ مانگا، چی لێ كه‌م ده‌بێ و چین ئه‌و شتانه‌یش كه مانگاكان ده‌یخه‌نه به‌رده‌ستی مرۆڤ و ژینگه به گشتی، ئه‌گه‌ر بیری لێ بكه‌ینه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، ڕه‌نگه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره زۆر به ساده‌یی بده‌ینه‌وه، كه نه‌بوونی مانگاكان بریتییه له كه‌مبوونی گۆشت و شیر، بوونیشیان واته بوونی ئه‌و دووانه، به‌ڵام كاتێك به‌شێوه‌یه‌كی زانستی به‌دوای ئه‌و وه‌ڵامه بگه‌ڕێین، ئه‌مه وه‌ڵامه‌كه جۆرێكی تر و به‌شێوازێكی وردتر ده‌ستمان ده‌كه‌وێت.
به گوێره‌ی ئاماره‌كان له‌سه‌ر گۆی زه‌وی 1.4 ملیار
مانگا بوونی هه‌یه و له ڕووی مێژوویییه‌وه‌یش ڕیشه‌ی مانگا و ئاشنابوونی مرۆڤ به‌و گیانه‌وه‌ره بۆ 10 هه‌زار و 500 ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و ئاژه‌ڵه ڕێژه‌یه‌كی زۆری گۆشت و شیر به‌ده‌سته‌وه دا، كه هه‌ردووكیان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی پرۆتینن، جه‌سته‌ی مرۆڤیش زۆر پێویستی پێیانه، به‌ڵام كاتێك ئه‌و ئاژه‌ڵه بوونی نه‌بووایه، ژیانی مرۆڤ چی به‌سه‌ر ده‌هات.
ڕه‌نگه ئه‌و پرسیاره بۆ ئه‌وانه‌ی ڕووه‌كخۆرن، زۆر جێی خۆشحاڵی بێ، چونكه ئه‌وان به سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵه‌كان نیگه‌ران ده‌بن، بۆیه پێیان باشتره كه ئاژه‌ڵه‌كان بوونیان نه‌بێ، له شوێنی ئه‌وه‌ی ڕۆژانه به هه‌زارانیان سه‌ریان ببڕێ و له‌ت له‌ت بكرێن و ببرێنه گۆشتفرۆشه‌كانه‌وه و خه‌ڵكی بیكڕنه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌وانه ڕێژه‌یان كه‌مه، به‌ڵام زۆرینه‌ی خه‌ڵكی سه‌ر گۆی زه‌وی گۆشتی مانگا ده‌خۆن، به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان، له ئه‌نجامی دابه‌شكردنی رێژه‌ی گۆشتی مانگای سه‌ربڕاو به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا، ساڵانه هه‌ر مرۆڤێك به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه نزیكه‌ی 23 كیلۆ گۆشتی مانگا ده‌خوات، پزیشكان و توێژینه‌وه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه سه‌ره‌ڕای زۆری پرۆتین له گۆشتی مانگا، به‌ڵام نه‌بوونی ئه‌و ئاژه‌ڵه ده‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه‌مترین خه‌ڵك تووشی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دوو و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و چه‌ند جۆرێكی تری شێرپه‌نجه ببن، بۆیه پێشنیاز ده‌كه‌ن، كه له جیاتی ئاڵووده‌بوون به خواردنی گۆشتی مانگا، پێویسته ڕوو له خواردنی گۆشتی ماسی بكه‌ن و بۆ شیریش پێویسته جێگره‌وه‌ی شیری مانگا بدۆزنه‌وه و هێلكه بخۆن، كه ئه‌میش سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی پرۆتینه.
مانگاكان به‌رپرسن له زۆربوونی ڕێژه‌ی گازی میسان كه هۆكاری زۆربوونی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆنه
بۆیه یه‌كێك له گرنگترین سووده‌كانی كه به مرۆڤ ده‌گه‌یشت، له نه‌بوونی مانگا له‌سه‌ر زه‌وی، بریتییه له دووركه‌وتنه‌وه له‌و نه‌خۆشییه ترسناك و به‌ربڵاوانه، كه زۆرترین ڕێژه‌ی خه‌ڵك له‌سه‌ر گۆی زه‌وی به‌ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنێت. نه‌بوونی مانگا هه‌ر ئه‌م سووده‌ی بۆ مرۆڤ نییه، بگره، مانگا به یه‌كێك له سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌ردانی گازی میسان داده‌نرێ، كه 10%ی تێكڕای ده‌رهاوێشتنی گازی میسان له مانگاكانه‌وه‌یه بۆ سه‌ر زه‌وی، كه دواتریش ئه‌مه‌یش وا ده‌كات ڕێژه‌ی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن 25 هێنده زیاتر بێ، له‌و ناوچه‌یه‌ی كه زۆرترین مانگای لێیه، له‌به‌ر ئه‌وه ژینگه‌پارێزان و زانایانی ئه‌و بواره باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه به نه‌بوونی مانگا ڕێژه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وای گۆی زه‌وی كه‌متر ده‌بوو و ئۆكسجین له‌سه‌ر زه‌وی زۆر له ئێسته زیاتر ده‌بوو.
په‌یمانگه‌ی توێژینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ سیاسه‌ته‌كانی خۆراك له ئه‌مره‌یكا له توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر مانگاكان نه‌بووایه‌ن، ئه‌وا برسیه‌تی گه‌وره و كاریگه‌ر ڕووی له مرۆڤ نه‌ده‌كرد، به‌دڵنیاییه‌وه كاریگه‌ری ده‌بوو، به‌ڵام ڕێژه‌ی برسییه‌تی به‌هۆی نه‌بوونی مانگا له جیهان ته‌نیا 2% ده‌بوو، ئه‌مه‌یش به به‌راورد به نه‌مانی دانه‌وێڵه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی بڕێكی یه‌كجار كه‌مه، یه‌كێكی تریش له خاڵه‌كان ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر ئێسته مانگاكان نه‌مێنن، ئه‌وا وڵاتان زۆرترین زیان ده‌كه‌ن، به تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا، چونكه پیشه‌سازی به‌رهه‌مهێنان و به‌خێوكردنی مانگا له‌و وڵاته سه‌رمایه‌كه‌ی گه‌یشتووه‌ته 88 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، له‌به‌ر ئه‌وه نه‌مانی ئه‌و وڵاته تووشی كاره‌سات ده‌كات.
یه‌كێكی تر له ناوچه‌كانی تری جیهان كه زۆرترین ڕێژه‌ی مانگای تێدایه، بریتییه له هیندستان، هۆكاری ناپاكی هه‌وا و ژینگه‌ی هیندستان بۆ زۆری مانگا ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا شاره‌زایان هۆشداری ده‌ده‌ن، كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی مانگا له‌و وڵاته به هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ریان نا‌بڕدرێ، ڕۆژ دوای ڕۆژ زۆرتر ده‌بن و گازی میسان له هه‌وای ئه‌و ناوچه‌یه زۆرتر ده‌بێت، كه ئه‌مه‌یش به‌رپرسه له مه‌رگی هه‌زاران مرۆڤ له‌و وڵاته، پێشبینی ده‌كرێ مه‌ترسی ئه‌و ژماره زۆره‌ی مانگایش له‌و وڵاته ساڵ دوای ساڵ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی هیندستان زیاتر بێت.
نه‌بوونی مانگا ده‌بووه هۆی دووربوونی مرۆڤ له نه‌خۆشی شه‌كره و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شێرپه‌نجه
هه‌ر چۆنێك بێ، توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو، كه به نه‌بوونی مانگا له‌سه‌ر زه‌وی، مرۆڤ هه‌رگیز وه‌ك ڕووه‌كخۆرێك نه‌ده‌مایه‌وه و بگره جێگره‌وه‌ی تری مانگا زۆرن، به‌ڵام له ڕووی سووده‌وه هه‌م له گۆشت و شیره‌كه‌ی، هه‌م له ده‌ردانی گازی میسان، مانگا زیانی له ئاژه‌ڵه‌كانی تر زۆر زیاتره كه بۆ مه‌به‌ستی سه‌ربڕین و شیر به‌خێو ده‌كرێن.