له‌گه‌ڵ زیادبوونی جموجۆڵ و هێرشه‌كانی داعش دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و سه‌رقاڵی هێزه‌كانی عێراق به سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له شاره‌كان، پێویستی چاودێری جموجۆڵی تیرۆریستان له ئاسمانه‌وه له ڕێی هێزی ئاسمانی عێراقه‌وه زۆر زیادی كردووه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی تیمی شاره‌زا و كه‌لوپه‌لی پێویست و بۆمب و مووشه‌كی تایبه‌ت كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئێف 16ه‌وه هه‌ڵده‌گیرێن، خه‌ریكه ئه‌و فڕۆكه پێشكه‌وتووه بێ كه‌ڵك ده‌مێنن، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ئه‌مه‌ریكا له زووه‌وه سه‌رجه‌م تیمه ته‌كنیكییه‌كانی له عێراق كشانده‌وه، كه خه‌ریكی مه‌شق و ڕاهێنان بوون به تیمه‌كانی هێزی ئاسمانی عێراق.
له ساڵی 2011 ئه‌مه‌ریكا و عێراق ڕێككه‌وتنێكیان واژوو كرد، له‌و ڕێیه‌وه ئه‌مه‌ریكا 32 فڕۆكه‌ی ئێف 16 به عێراق ده‌فرۆشێ به سه‌رجه‌م پێویستییه‌كانه‌وه، هاوكات تیمه‌كانی عێراقیش ده‌خرێنه ژێر مه‌شق و ڕاهێنانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی چۆنیه‌تیی به‌كارهێنان و ئاماده‌كردنی فڕۆكه‌كان و چاككردنه‌وه و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان له‌لایه‌ن خودی عێراقییه‌كانه‌وه ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام ئه‌مانه دواتر سه‌رجه‌میان وه‌ستێنران و فڕۆكه‌كان خه‌ریكه به ته‌واوی بێسوود ده‌بن.
سیاسی و به‌رپرسانی عێراق دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه فڕۆكه‌كان كێشه‌ی كه‌می جبه‌خانه‌ی پێویست و شاره‌زای لۆجستی و ته‌كنیكیان هه‌یه، شاره‌زاكانی عێراقیش له‌سه‌ر ئه‌وه ڕانه‌هێنراون و ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش گه‌ڕاونه‌ته‌وه، بۆیه ئێسته هێزی ئاسمانی عێراق، كێشه و گرفتی زۆری هه‌یه، له كاتێكدا كه پێویستترین كاته، بۆ ئه‌وه‌ی هێزی ئاسمانی چاودێری وردی تیرۆریستان بكات و بۆردمانیان بكات.
حاكم زاملی سه‌رۆكی پێشووی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌وباره‌وه به ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید"ی ڕاگه‌یاند، كه ئه‌مه‌ریكا سزا و فشار له‌سه‌ر هێزه‌كانی عێراق دروست ده‌كات، ئه‌و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی كاری هێزی ئاسمانی عێراق وایكردووه، كه ژماره‌ی بۆردمانه‌كانی فڕۆكه‌كانی جه‌نگی و ئه‌ركه‌كانیان بۆ چاودێری و هه‌واڵگری ئاسمانی بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی پاشماوه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش به ته‌واوی شكست بهێنێت، به تایبه‌ت له ناوچه سه‌خته‌كانی وه‌كو زنجیره چیای حه‌مرین و سێگۆشه‌ی نێوان دیاله و سه‌لاحه‌دین و كه‌ركووك.
میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران هه‌وڵی ده‌ستگرتن به‌سه‌ر فڕۆكه‌ی ئێف 16ی ئه‌مه‌ریكییان داوه
پێش هاتنی كۆرۆنا تیمێكی شاره‌زایانی ئه‌مه‌ریكی خۆیان فڕۆكه‌كانی ئێف 16ی عێراقییان ئاماده ده‌كرد و كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كردن، به‌ڵام ئه‌و تیمه مانگێك پێش ئێسته به فه‌رمانی واشنتن گه‌ڕانه‌وه وڵاته‌كه‌یان، ئێسته‌یش هیچ تیمێكی تر بوونی نییه، هاوكات عێراق جبه‌خانه و كه‌لوپه‌لی پێویستی تایبه‌ت به‌و فڕۆكه جه‌نگییانه‌ی نییه، بۆیه ئه‌مه خراپترین گرێبه‌سته، چونكه سه‌ره‌ڕای جێبه‌جێكردنی، به‌ڵام عێراق كه‌مترین سوودی لێ ده‌بینێت.
زاملی ده‌ڵێ، ئه‌و كێشه‌یه ته‌نیا فڕۆكه‌كانی ئێف 16ی نه‌گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵكوو تانكه‌كانی ئه‌برامزیش تووشی هه‌مان گرفتبوون و ئێسته یه‌كه‌ی چاككردنه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌و تانكانه له سوپای عێراق بوونی نییه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌ندازه‌ی سه‌ربازییان له‌سه‌ر چۆنیه‌تی چاككردنه‌وه‌ی تانكه‌كان ڕانه‌هێناوه.
به‌هۆی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌نگه‌كان له به‌غدا دژی واشنتن ڕوویان له زیادبوونه و زۆرێك له سیاسییه‌كانی عێراق داوا له حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن، كه ئیتر به ته‌واوی كڕینی چه‌ك له ئه‌مه‌ریكا په‌راوێز بخه‌ن و ڕوو له ڕووسیا و چین بكه‌ن و چه‌ك و فڕۆكه‌ی جه‌نگییان لێوه بكڕن، چونكه ئه‌مه‌ریكییه‌كان به پاره‌ی عێراق چه‌ك به وڵاته‌كه ده‌فرۆشن و دواتریش وا ده‌كه‌ن كه ئه‌و چه‌كانه هیچ سوودێكیان بۆ به‌رگریكردنی عێراق له‌خۆی نه‌بێت.
له 32 فڕۆكه ته‌نیا كه‌مێكیان ده‌توانن به‌كاربهێنرێن و ئه‌وانه‌ی تر پێویستیان به بۆمب و مووشه‌ك و چاككردنه‌وه هه‌یه
به‌در زیادی ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌وباره‌وه گوتی، ئێسته عێراق ته‌نیا مووشه‌ك و بۆمب و كه‌لوپه‌لی پێویستی 16 فڕۆكه‌ی ئێف16ی هه‌یه، واته پێویستی هه‌موو فڕۆكه‌كان ده‌سته‌به‌ر نه‌كراوه، تا بخرێنه خزمه‌ته‌وه، بۆیه له‌سه‌ر حكوومه‌ت پێویسته ڕوو له وڵاتی تر بكات، چه‌ك و فڕۆكه‌ی جه‌نگی لێ بكڕێ و ناكرێ ته‌نیا پشت به ئه‌مه‌ریكییه‌كان ببه‌ستین.
پێشتر ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌هۆی ترسیان له‌وه‌ی كه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له عێراق له ده‌ستگرتنیان به‌سه‌ر فڕۆكه‌ی ئێف 16 پرۆسه‌ی مه‌شق پێكردنی تیمه‌كانی ته‌كنیكی عێراقیان له‌سه‌ر ئه‌و فڕۆكانه خاوكرده‌وه و دواتر به ته‌واوی وه‌ستاندنیان، هاوكات پاش هێرشی میلیشیاكان بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، هاوكاری ئه‌مه‌ریكا بۆ چاككردنه‌وه‌ی تانكه‌كانی ئه‌برامز وه‌ستێنراوه، كه ئه‌مانه‌یش كێشه‌ی گه‌وره‌ن و ڕووبه‌ڕووی هێزه‌كانی عێراق بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا نه‌یشاردووه‌ته‌وه، كه نایه‌وێ فڕۆكه و چه‌ك و تانكه‌كانی بكه‌وێته ده‌ست میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران و له جه‌نگی ناوخۆیی و مه‌زه‌وی سوودی لێ وه‌ربگیرێت، هه‌رچه‌نده پێشتر له كاتی واژووكردنی ڕێككه‌وتنه‌كان عێراق به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی به ئه‌مه‌ریكییه‌كان داوه، كه نهێنی فڕۆكه و چه‌كه‌كانی بپارێزێت، به‌ڵام كۆمپانیای سالی پۆرت گلۆبالی ئه‌مه‌ریكی كه تایبه‌ته به چاودێری و پاراستنی ته‌ناهی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ڕێگری له دزینی ته‌كنه‌لۆجیاكانیان، پێشتر هۆشداری به پنتاگۆن داوه له‌وه‌ی كه مه‌ترسی هه‌یه میلیشیاكان سوود له فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف 16 وه‌ربگرن و ته‌كنه‌لۆجیاكانی بۆ ئێران بگوێزنه‌وه.