ئاماره‌كانی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له كه‌ركووك جارێكی تر به‌رز ده‌بێته‌وه. ته‌ندروستیی كه‌ركووك له نوێترین ئاماریدا ڕای گه‌یاند، 14 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاره‌كه‌دا تۆمار كراون.
14 تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاره‌كه‌دا تۆمار كراون
له دوێنێ شه‌وه‌وه چه‌ندان حاڵه‌تی نوێ له شاره‌كه‌دا تۆمار كراون و پێنج خێزان به ته‌واوی ڕه‌وانه‌ی پشكنین و كه‌ره‌نتین كراون، ئه‌ندامێكی شانه‌ی ته‌نگژه‌ی شاره‌كه‌یش داوا له هاووڵاتییان ده‌كات پابه‌ندی ڕێنوێنییه نوێیه‌كان بن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو دووی ئایار، دلێر شوانی به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك و ئه‌ندامی شانه‌ی ته‌نگژه‌كان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له شاری كه‌ركووك ئێسته 14 هاووڵاتیمان هه‌یه له ژێر چاودێریی پزیشكیدان و چاره‌سه‌ری پێویست وه‌رده‌گرن، ئه‌وان تووشبووی نوێن و تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه.
شوانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ئێسته 48 خێزانمان له كه‌رنتیندان و به‌رده‌وامین له پشكنینی هاووڵاتییان، ئێمه چاوه‌ڕێی كۆبوونه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆین كه ته‌ندروستی شاره‌كه ئه‌نجامی ده‌دات، بۆیه هه‌ر بڕیارێك بده‌ن ئێمه هاوكاریان ده‌بین و به گوێیان ده‌كه‌ین بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ڤایرۆسه‌كه له شاره‌كه و بڵاو نه‌بوونه‌وه‌ی."
پێشتر دكتۆر زیاد خه‌ڵه‌ف به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت ڕای گه‌یاندبوو، له‌كاتی هه‌بوونی حاڵه‌تی تری تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا، له پشكنینه‌كانی ئه‌مڕۆدا ناچارن قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی گشتی له پارێزگای كه‌ركووك ڕابگه‌یه‌نن.
شایانی باسه ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له كه‌ركووك له سه‌ره‌تاوه تا ئه‌مڕۆ شه‌موو دووی ئایار، گه‌یشتووه‌ته 47 كه‌س، ئێسته 19 كه‌س له نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت به‌كۆرۆنان و 26 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه، دوو تووشبوویش گیانیان له ده‌ست داوه.