گۆڕان داوای گۆڕانكاری لە عەقڵیەتی یەكێتی دەكات

:: PM:08:57:02/05/2020 ‌
ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان رای دەگەیەنێت، پێشتر زۆر رێمان لەگەڵ یەكێتی تاقیكردووەتەوە و رێككەوتنمان كردووە سوودی نەبووە. هەروەها دەڵێت، هیچ رێككەوتنمان لەگەڵ یەكێتی نییە و پێویستە ئەقڵیەتی یەكێتی بگۆڕدرێت.

ئەمڕۆ شەموو دووی ئایار، نەسرەدین مەحموود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان بە "وشە"ی راگەیاند، سەردانی گۆڕان بۆ لای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان تەنیا بۆ پیرۆزبایی بووە لە سەر كۆنگرەیان و بۆ رێككەوتن نەبووە، چونكە ئەوان سەردانی ئێمەیان كرد بۆ پیرۆزبای و ئێمە رۆشتینەوە بۆلایان.

گۆڕان متمانه‌ى به‌ یه‌كێتى نه‌ماوه‌
زیاتر گوتی، لە رابردوو دوو ئەزموونمان لەگەڵ یەكێتی تاقیكردەوە كە رێككەوتنی پۆستەكانی سنوورەكە بوو لە نێوانمان، لەگەڵ رێككەوتنی دەباشان كە لە 25 خاڵ پێكهاتبوو، بەڵام یەكێتی هیچكام لەو رێككەوتنانەی جێبەجێ نەكرد.

"هیچ رێككەوتنێك لەنێوانماندا نییە، هەر لایەنێك بیەوێت رێككەوتن بكات، پێویستە لە مانای رێككەوتن تێبگات نەك ئەمڕۆ قسەو سبەی قسەیەكی تر، یەكێتی ئێست پێویستە ئەقڵیەتیەكی تازەی هەبێت و بگۆرێ‌" بەرپرسەكەی گۆڕان وای گوت.

تا ئێستە ناكۆكییەكانی نێوان گۆڕان و یەكێتی بەردەوامی هەیە ئەوەیش بەهۆی كردەی چەند كەسێكی یەكێتی كە بەرانبەر ئەو بزووتنەوەیە كردیان و چەند جارێك تەقەیان لە مەكۆی سەرەكی گۆڕان كرد.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم