حكوومەت داتا و زانیاریی لەبارەی پرۆسەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بڵاو كردەوە

:: PM:09:20:02/05/2020 ‌
ئەنجوومەنی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری نەوت و گاز، داتا و زانیاریی پشتڕاستكراو لەلایەن كۆمپانیای جیهانی دیلۆیت دەربارەی هەناردە، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ‌ ماوەی ساڵی ٢٠١٩ دەخاتە ڕوو.

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێنی كوردستان رای گەیاند، وەك بەشێك لە دەستپێشخەری تایبەت بە شەفافییەت، حكوومەتی هەرێمی كوردستان خۆشحاڵە بە خستنەڕووی داتاكانی پشتڕاستكراو دەربارەی (هەناردە، بەكاربردن، خەرجی و داهاتەكانی نەوتی هەرێمـی كوردستان) بۆ ماوەی ساڵی ٢٠١٩ لە لایەن كۆمپانیای جیهانی دیلۆیت بۆ وردبینی كە یەكێكە لە چوار كۆمپانیا گەورەكانی بواری وردبینی، كە لە ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان دەخرێتەڕوو.

ئەم داتایە راپۆرتەكانی ساڵی ٢٠١٩ لە رۆژی یەكی كانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٩ تا ٣١ كانوونی یەكەمی ساڵی ٢٠١٩ لە خۆوە دەگرێت
روونیش كراوەتەوە كە ئەم داتایە راپۆرتەكانی ساڵی ٢٠١٩ لە رۆژی یەكی كانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٩ تا ٣١ كانوونی یەكەمی ساڵی ٢٠١٩ لە خۆوە دەگرێت.

ئەنجوومەنی هەرێمی كوردستان بۆ كاروباری نەوت و گاز لەسەر كاركردن بۆ بڕەودان و دەوڵەمەندكردنی راپۆرتەكانی وردبینی و پێداچوونەوە بەردەوام دەبێت، كە پشت بە سەرنج و تێبینی لایەنە پیوەندیدارەكان، لەناویشیاندا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبەستێت و، پابەندبوونی خۆیشی بەرانبەر هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان دووپات دەكاتەوە. كۆمپانیای دیلۆیت لەسەر وردبینی و پێداچوونەوەی سەربەخۆ بۆ‌ سێكتەری نەوت و گاز بە هەموو پرۆسە و بەشەكانییەوە بەردەوام دەبێت.

-    هەناردە، بەكاربردن و خەرجی و داهاتەكانی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ‌ ماوەی ساڵی ٢٠١٩
-    بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەكاربردن و داهات لە ماوەی ١ی كانونی دووەمی ٢٠١٩ تاكو ٣١ی ئاداری ٢٠١٩
-    بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەكاربردن و داهات لە ماوەی ١ی نیسانی ٢٠١٩ تاكو ٣٠ی حوزەیرانی٢٠١٩
-    بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەكاربردن و داهات لە ماوەی ١ی تەمموزی ٢٠١٩ تاكو٣٠ ئەیلوولی ٢٠١٩
-    بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەكاربردن و داهات لە ماوەی ١ی تشرینی یەكەمی ٢٠١٩ تاكو٣١ كانونی یەكەمی


وشە - سه‌رخێڵ هاشم