دەربەندیخان.. كەسێك بە چەقۆ سێ كەسی تر بریندار دەكات

:: PM:11:56:02/05/2020 ‌

ئەمشەو لە دەربەندیخان كەسێك بە چەقۆ هێرش دەكاتە سەر ژمارەیەك هاووڵاتی و لایەنی كەم سێ كەس بریندار دەكات و پۆلیس ئەو كەسە دەگرێت.
هێرشبەرەكە لەلایەن پۆلیسی ئیتاڵیاوە رەوانەی هەرێمی كوردستان كراوەتەوە
بەپێی زانیارییەكانی دەست "وشە"، كەوتووە، رووداوەكە كەمێك پێش ئێستە بووە و هێرشبەرەكە بەناوی (ف ع)، گیراوە و بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانە كراون، رووداوەكە لە كاتێكدا بووە كە خەڵك بۆ پیاسە و كاتبەسەربردن لە بازاڕدا بوونە و دەربەندیخانیش بەوە ناسراوە كە ژیانی شەو تێیدا كارایە.

وەك پۆلیسی دەربەندیخان ئاماژەی بۆ كردووە، رووداوی هاوشێوە لەمساڵدا رووی نەداوە و هێرشبەرەكە پێشتر لە ئەوروپا ژیاوە و بەهۆی كاری نایاسایی لەوێ گیراوە، و دواتر پۆلیسی ئیتاڵیا  گەڕاندوویەتییەوە بۆ هەرێمی كوردستان.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل