فه‌لافل له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست یه‌كێكه له خواردنه زۆر باوه‌كان و زۆرترین هه‌واداری هه‌یه و له ته‌واوی وڵاتانی جیهانیش بڵاوبووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده مێژووی دروستبوونی ئه‌و خواردنه بۆ سه‌رده‌مانی زوو ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام زانایان له ڕوانینیان بۆ بۆچوونه‌كانی فیساگۆرسی بیرمه‌ند كه هانی قوتابییه‌كانی داوه هه‌رگیز فه‌لافل نه‌خۆن، وایكرد كه لێكۆڵینه‌وه له فه‌لافل و خواردنی نۆك به گشتی بكه‌ن و گه‌یشتنه ئه‌نجامێكی سهرسامكهریش، ئه‌وكات له قسه‌كه‌ی فیساگۆرس تێگه‌یشتن.
مێژووی دروستبوونی
فه‌لافل وه‌كو خواردنێكی ئاسایی و هاڕینی نۆك و دروستكردنی بۆ 500 ساڵ پێش زایینی ده‌گه‌ڕێته‌وه و بۆ یه‌كه‌مجاریش له ڕۆژهه‌ڵاتی نزیك ئه‌و خواردنه ئاماده كراوه و به وڵاتانی تری دنیا بڵاو بووه‌ته‌وه، به گشتی خواردنه‌كه به داهێنانی خه‌ڵكی میزۆپۆتامیا و سووریا و لبنان داده‌نرێ كه بۆ یه‌كه‌مجار له‌و ناوچانه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه.
پێوه‌ندی فیساگۆرس به نه‌خواردنی فه‌لافله‌وه وه‌ك بابه‌تێكی سه‌یر و نامۆ لێی ده‌ڕوانرێت، سه‌ره‌تایش به‌شێك له خه‌ڵكی وه‌ك نوكته‌یه‌ك و هه‌واڵێكی دروستكراو به ناوی فیساگۆرسه‌وه ئه‌و قسانه‌یان بڵاو كرده‌وه، كه‌چی له گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه به ده‌ستنووسه‌كانی سه‌رده‌می فیساگۆرس و تۆماری قوتابییه‌كانی ئه‌وه به ته‌واوی بۆ هه‌موو لایه‌ك ڕوون بووه‌وه، كه به‌ڵێ فیساگۆرس داوای كردووه كه قوتابییه‌كانی هیچ كات فه‌لافل نه‌خۆن و دووپاتی له‌وه‌یش كردووه‌ته‌وه كه خۆی هیچ كات نه‌یخواردووه و ناشی خوات.
به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانایان مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی فیساگۆرس بۆ نه‌خواردنی فه‌لافل بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه نۆكی به زیانبه‌خش زانیوه، به تایبه‌ت بۆ نه‌خۆشی كه‌مخوێنی، ئه‌وه له زووه‌وه دیارده‌یه‌كی باو بوو، كه زۆر خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی بڕێكی زۆر نۆكیان تێدایه و له نۆك دروست ده‌كرێن، یان زۆر خواردنی نۆك ده‌بێته هۆی تووشبوون به جۆره نه‌خۆشییه‌ك كه پێی ده‌گوترێ فاڤیسم.
فه‌لافل كه نۆك پێكهاته‌ی سه‌ره‌كیه‌تی هۆكاری یه‌كه‌می تووشبوونه به نه‌خۆشی فاڤیزم
نۆك وه‌ك به‌روبوومێكی خۆراكی له سه‌ده‌كانی به‌ردینه‌وه له ڕۆژهه‌ڵاتی نزیك چێنراوه و بۆ خواردن به‌رهه‌مهێنراوه، سه‌ره‌تای دووركه‌وتنه‌وه له خواردنی نۆك به جۆرێك له ئه‌فسانه ده‌ستی پێكردووه، كه به‌شێك به مه‌ترسیدار و خواردنێك هه‌ژماریان كردووه، كه خواوه‌نده‌كان ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه و ڕقیان لێیه‌تی، به‌وهۆیه‌وه خه‌ڵكی لێی ترساون و ته‌نیا كه‌سانی هه‌ژار خواردوویانه كه هیچ شتێكی تریان ده‌ست نه‌كه‌وتووه، به‌ڵام دواتر ورده ورده ئه‌و باوه‌ڕه لای حهكیمان دروستبوو كه نۆك ده‌بێته هۆی تووشبوون به كێشه‌ی كه‌مخوێنی له جه‌سته.
ئه‌مه ته‌نیا باوه‌ڕێكی پزیشكی كۆن بوو و پزیشكی سه‌رده‌م پشتڕاستی نه‌كردبووه‌وه، تا له جه‌نگی هه‌ردوو كۆریا له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌م، كاتێك سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا جۆره ده‌رمانێكیان به ناوی پریماكین پێ درا، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له تووشبوونیان به مه‌لاریا بكات، ئه‌و ده‌رمانه ژیانی زۆربه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی ڕزگاركرد، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ڕیشه‌یه‌كی ئه‌فریقیان هه‌بوو، به‌هۆی ئه‌و ده‌رمانه‌وه تووشی كه‌مخوێنییه‌كی سه‌خت بوون و گیانیان له ده‌ست دا.
له جه‌نگی هه‌ردوو كۆرۆیا ژماره‌یه‌كی زۆر سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی به‌و نه‌خۆشییه‌وه مردن
دوای كۆتایی جه‌نگ زانایان له‌باره‌ی هۆی مردنی سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه به ڕه‌گه‌ز ئهفریقییهكانیان كۆڵییه‌وه، گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه هۆكاری مه‌رگیان بۆ كه‌می جۆره ڕژێنێك له جه‌سته‌ی ئه‌و سه‌ربازانه ده‌گه‌ڕێته‌وه، پێوه‌سته به حاڵه‌تێكی بۆماوه‌ییه‌وه، كه له ئه‌نجامی زۆر خواردنی نۆكهوه له خانه‌كانه‌وه دروست ده‌بێ و ئه‌و ڕژێنه كێشه‌ی لێ دروست ده‌بێت، ئه‌م گرفته‌یش ناوی نرا فاڤیسم.
فاڤیسم بریتییه له بوونی كێشه و كه‌می له ڕژێمی كه پێی ده‌گوترێ G6PD كه ئه‌ركی بریتییه له ده‌ردانی گلۆكۆز و فۆسفات له جه‌سته، جیناتی ئه‌و ئه‌نزیمه له كرۆمۆسۆنی ئێكس بوونی هه‌یه، بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌ڵگری كرۆمۆسۆمی ئێسك و وایین، كێشه له جه‌سته‌یان دروست ده‌بێت، هۆكاری سه‌ره‌كی دروستبوونی ئه‌و كێشه‌یه‌یش بۆ زۆر خواردنی نۆك ده‌گه‌ڕێته‌وه.
كاتێك ئه‌و جۆره ڕژێنه له جه‌سته‌ی مرۆڤ بوونی نه‌بێت، یان چالاك نه‌بێت و مرۆڤ به به‌رده‌وامی فه‌لافل و نۆك بخوات، ئه‌وا خڕۆكه سووره‌كانی له ناو خوێن ده‌ته‌قنه‌وه و به‌ره‌و له‌ناوچوون و كه‌مبوونه‌وه ده‌چن، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات مرۆڤ تووشی كه‌مخوێنییه‌كی خێرا ببێت.
ئه‌مه ئه‌و ڕاستیه‌یه كه فیساگۆرس هۆشداری له‌باره‌ی داوه و دوای چه‌ندان سه‌ده زانست سه‌لماندوویه‌تی و به‌شێك له لێكۆڵه‌ره‌وه و مێژوونووسانیش له‌و بڕوایه‌دان كه فیساگۆرس خۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی هه‌بووه و هه‌ر به‌وه‌یش گیانی له ده‌ستداوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئێسته ده‌رمانی فاڤیزم دۆزرایه‌وه و ئه‌و ڕژێنه به‌شێوه‌ی حه‌ب و ده‌رمان ده‌توانرێ له ده‌رمانخانه‌كان بكڕدرێ و ڕێ نه‌درێ مرۆڤ تووشی كه‌مخوێنییه‌كی له‌ناوبه‌ر بكات، به‌ڵام ئه‌وكات هیچ ده‌رمانێكی نه‌بوو و به ته‌واوی كوشنده بوو بۆ مرۆڤ.