له هه‌رێمی كوردستان ئێسته ژمارەیەکی زۆر لە گەنجان له بواری گرافیك دیزاین له چه‌ندان كۆمپانیا و ده‌زگا كار ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت گه‌یشتوونه‌ته ئاستێكی زۆر به‌رزیش، له هه‌نگاوێكی ناوازه‌دا هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی ڕێكخراو و سه‌ندیكا و كۆمه‌ڵه‌ی تایبه‌ت به‌خۆیان ده‌ده‌ن.
كێشه‌كانی به‌رده‌م گرافیك دیزاین له زیادبووندایه
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ی حوزه‌یران، به‌همه‌ن عومه‌ر گرافیك دیزاینه‌ر و نووسه‌ری كتێبی "ده‌روازه‌ی گرافیك دیزاین” به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئاشكرایه هاوشانی به‌ره‌وپێشچوونی بواری گرافیك دیزاین له كوردستاندا و زیادبوونی ژماره‌ی گرافیك دیزاینه‌ران، كێشه‌كانی به‌رده‌م گرافیك دیزاین له زیادبووندایه، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونه‌وه و بواره‌كانی تر، تا ئێسته نه سه‌ندیكایه‌ك و نه ڕێكخراو و كۆمه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌ت به گرافیك دیزاینه‌ران بوونی نییه تا ببێته چه‌ترێك بۆیان، له هه‌ر حاڵه‌تێكدا بتوانێ ببێته پشتیوانیان و زیاتر ڕێكخستن و به‌ره‌وپێشبردنی پیشه‌كه له كوردستاندا.
زیاتر گوتی، "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێمه له گرووپی گرافیك دیزاین هه‌وڵی ته‌واوی خۆمان ده‌ده‌ین بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه گه‌وره‌یه، داوا له هه‌ر گرافیك دیزاینه‌رێكی خه‌مخۆر ده‌كه‌ین هاوكار بێت تا هه‌نگاو بنێین بۆ ڕێكخراو، كۆمه‌ڵه، سه‌ندیكای تایبه‌ت به‌گرافیك دیزاین بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و كێشه و گیروگرفته هه‌ڵواسراوانه‌ی له پیشه‌كه‌دا بوونی هه‌یه."
ڕوونی كرده‌وه، "ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تاوه ده‌ست پێ ده‌كه‌ین، دانانی ڕێكخراوێكه تا به‌هۆیه‌وه ورده ورده هه‌نگاو بنێن بۆ ئاسته‌كانی تر به‌تایبه‌ت دانانی سه‌ندیكا، له سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ی پێویسته ئه‌و دیزاینه‌رانه‌ی له ئاستی پێشكه‌وتوو و پڕۆفیشناڵدان پشتیوانیی ڕێكخراو بكه‌ن و هانی گرافیك دیزاینه‌رانی تر بده‌ن بۆ بوون به ئه‌ندام له ڕێكخراودا."
به‌همه‌ن عومه‌ر گرافیك دیزاینه‌ر و نووسه‌ری كتێبی "ده‌روازه‌ی گرافیك دیزاین”، گه‌نجێكی شاره‌زا له دیزاین، بۆ یه‌كه‌م جار كتێبێكی له‌باره‌ی گرافیك دیزاین بۆ كتێبخانه‌ی كوردی زیاد كرد، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ندان خولی ئۆنلاینی بۆ په‌ره‌پێدان و فێركردنی توانای گه‌نجان گوتووه‌ته‌وه، به‌شێكی كتێبه‌كه‌یش گرنگییه‌كی باشی به یه‌كه‌ی بنیاتی گرافیك داوه، كتێبه‌كه‌ی بریتییه له 314 لاپه‌ڕه‌ی ئاڕتی ڕه‌نگاوڕه‌نگ، له‌سه‌ر بابه‌ته بنچینه‌یی و سه‌ره‌تاكانی گرافیك دیزاین كه پێویسته هه‌موو فێرخوازێك پێش هه‌نگاونان بۆ ناو دنیای نه‌رمه‌كاڵاكانی دیزاین بیزانێت و ئاشنای ببێت.