هه‌فته‌ی رابردوو سوپای پاسداران و حزبه‌كانی رۆژهەڵاتی كوردستان ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، ئه‌مه‌یش وای كردووه حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئاماده‌سازی بكه‌ن ئه‌گه‌ر ئێران هێرش بكاته سه‌ر بنكه و باره‌گاكانیان، ته‌نانه‌ت لە كه‌مپی كۆیه‌ش، وه‌ڵامی هێرشه‌كان بده‌نه‌وه.
هاتنه ناوه‌وه‌ی سوپای پاسداران و جووڵه‌كانی له‌سه‌ر سنوور، وای له حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كردووه، له هه‌ر شوێنێك بنكه و باره‌گایان هه‌یه، ئاماده‌سازی بۆ بكه‌ن، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان و پاراستنی گیانی ئه‌ندامانیان.
له سێشه‌می رابردووه‌وه پاسدار و پێشمه‌رگه‌ی رۆژهەڵاتی كوردستان كه حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌گرێته‌وه، له نێوان دۆڵه مه‌یدان و خۆڵسه رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی فه‌رمانده‌ی ده‌زگای پێشمه‌رگه‌ی كوردستان_ئێران، له‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه هیچ زیانێك به‌ر پێشمه‌رگه نه‌كه‌وتووه، به‌ڵكو زیانی سوپای پاسدار زۆرتر بووه.
ئێران سه‌ره‌ڕۆیه و گوێ به‌كه‌س نادات له‌به‌رئه‌وه هێرشی ئێران بۆ سه‌ر كه‌مپه‌كان دوور نییه
كاوه به‌هرامی فه‌رمانده‌ی ده‌زگای پێشمه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵات "حدكا" بۆ "وشه" رای گه‌یاند، هاتنه ناوه‌وه‌ی ئێران بۆ خاكی هه‌رێمی كوردستان، به‌زاندنی سنووره و ئه‌ركی ده‌وڵه‌تی عێراقه ڕێگر بێت له‌و به‌زاندنه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئێران هێرش بكاته سه‌ر كه‌مپه‌كان له كۆیه حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات چی ده‌كه‌ن؟ به‌هرامی روونی كرده‌وه، ئه‌وه ئه‌گه‌ر نییه، به‌ڵكو به‌شێكه له پیلانگێڕی ئێران و سوپای پاسداران، له‌به‌رئه‌وه ئێمه ئاماده‌كاریمان كردووه، له كوێش ئێران په‌لامارمان بدات، ئێمه‌ش له‌وێ وه‌ڵامی ده‌ده‌ینه‌وه.
هه‌روه‌ها عه‌لی بوداغی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی دیموكراتی كوردستان "حدك" بۆ "وشه" رای گه‌یاند، مه‌ترسییه‌كانی ئێران به‌رده‌وام بوونی هه‌یه، بۆیه ئێران سه‌ره‌ڕۆیه و گوێ به‌كه‌س نادات، له‌به‌رئه‌وه هێرشی ئێران بۆ سه‌ر كه‌مپه‌كان دوور نییه.
زانیاریی ته‌واومان لایه ئه‌و دوو هه‌زار پاسداره‌ی له‌سه‌ر سنوور جێگیر بوون نیوه زیاتری جاشن
بوداغی روونی كرده‌وه، ئێمه له حاڵی شۆڕشداین، بۆیه به‌رده‌وام لە ئامادەباشیداین و رێوشوێنه‌كان ده‌گرینه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی زیانه‌كان كه‌م بكه‌ینه‌وه.
ئێران وڵاتێكی فره نه‌ته‌وه و زمانه، ئێسته له ته‌نگژه‌یه‌كی قووڵی ئابووری و داراییدایه، به‌هۆی ئه‌و گه‌مارۆیه‌ی ئه‌مه‌ریكا خستوویه‌تی سه‌ر به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به وازهێنان له به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی، به‌ڵام ئێران ئێسته ده‌ستوه‌ردان له وڵاتانی عێراق، سووریا، لیبیا، لبنان....هتد ده‌كات، بۆیه به‌قسه‌ی چاودێران بە سەرچاوەی بشێوی و ئاڵۆزییەکانی ناوچە هەژمار دەکرێت.
کاوە بەهرامی ئاماژە بەوە دەکات، زانیاریی ته‌واومان لایه، ئه‌و دوو هه‌زار پاسداره‌ی له‌سه‌ر سنوور جێگیر بوون، نیوه زیاتری جاشن و كوردن، له حكوومه‌تى ئێران مووچه‌یان بۆ بڕاوه‌ته‌وه بۆ كارێكی وا بانگ ده‌كرێن و به‌كوشت ده‌درێن.
له دوای 1990وه ئێران چەندین جار هێرشی كردووه‌ته سه‌ر حزبی دیموکرات لەناو خاکی هەرێمی کوردستان دا، كۆتا جاریش له هه‌شتی ئه‌یلوولی 2018 پاش ئه‌وه‌ی به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان شوێنی پلینۆمی حدك دیاری كرابوو، کرانە ئامانجی موشەکەکانی رژێمی ئێران لە قەڵای دیموکرات و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه 45 كه‌س لە پێسمەرگە و ئەندامانی سەرکردایەتی ئەو حزبە شەهید بوون.
ساڵی 2006 هەردوو باڵی حدک و حدکا لەیەک جیابوونەوە و هەرچەند تا ئێستە چەندان جار دانوستاندنیان بۆ یەکگرتنەوە کردووە، بەڵام هیچ ئەنجامێکی لێ نەکەوتووەتەوە، ئەوان لە یەک ناوچەدا لە کۆیە جێگیرن و وەک بەرپرسانیان ئاماژەی پێ دەکەن، هەماهەنگی تەواویان هەیە بۆ ئەگەری هەر هێرشێکی رژێمی ئێران بۆ ئەوەی بەیەکەوە بەرپەرچی بدەنەوە.
كاوه به‌هرامی ده‌ڵێت، پێوه‌ندییه‌كی باش له نێوانمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان له خۆمان دوور بخه‌ینه‌وه". له به‌رانبه‌ر ئه‌و قسه‌یه عه‌لی بوداغی ده‌ڵێ، "پێوه‌ندییه‌كان به‌رده‌وامییان هه‌یه و زانیارییه‌كان ئاڵوگۆڕ ده‌كرێن".
حزبی دیموكرات له لایه‌ن قازی محه‌مه‌د له سه‌رده‌می كۆماری كوردستان له مه‌هاباد راگەیەنرا، دوو له سكرتێرانی ئه‌و حزبه لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تیرۆر كراون، ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له "د. عبدولڕه‌حمان قاسملوو و د. سادق شه‌ره‌فكه‌ندی" بوون. حزبی دیموكراتی كوردستان حزبێكی نەتەوەیی و سیكۆلاره و بڕوای به جیاوازی ئاین له ده‌وڵه‌ت هه‌یه.