سۆران عومه‌ر كه په‌رله‌مانتاری ئێسته‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه و وا ناسراوه كار بۆ كه‌سێكی ناو حزبێكی دیاریكراو ده‌كات. له ئه‌ندامیه‌تییه‌وه له ئه‌نسار ئیسلامه‌وه بۆ ئه‌ندامیه‌تی له ده‌زگای زانیاری به‌سه‌ر سه‌تان خیانه‌تدا ڕۆیشتووه.
سۆران عومه‌ر له ساڵی 1978 له دایك بووه، به‌گوێره‌ی قسه‌ی كه‌سه نزیكه‌كانی هه‌ر له سه‌ره‌تای ژیانیه‌وه كه‌سێكی قین له‌دڵ بووه تا ئه‌وكاته‌ی پێوه‌ندی به مه‌لا كرێكار ده‌كات و ده‌بێته ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆریستی ئه‌نسار ئیسلام.
مه‌لا كرێكار پێشتر ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه سیخوڕی به‌سه‌ریه‌وه كردووه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌ك سكرتێری خۆی قبووڵی كردووه، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌یش ناشارێته‌وه كه هه‌وڵی كوشتنی چه‌ندان كه‌سی داوه. تا ئه‌وكاته‌ی سۆران عومه‌ر پێوه‌ندی به ئاسایش و ده‌زگای زانیارییه‌وه ده‌كات و وه‌ك مه‌لا كرێكار ده‌ڵێ، "سیخوڕی بۆ ئه‌وان ده‌كات".
له كۆتایی ساڵی نه‌وه‌ته‌كان له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی مه‌لا كرێكار، سۆران عومه‌ر ده‌بێته سكرتێری نافه‌رمی مه‌لا كرێكار و سه‌ر به باڵی "ئیسلاح"ی مه‌لا كرێكار بووه له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی. ئه‌م ده‌مانه‌ش هه‌موو كاروباره‌كانی مه‌لا كرێكار له‌لایه‌ن سۆرانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برا، ته‌نانه‌ت كه مه‌لا كرێكار كتێبه‌كانی سه‌ید قوتب له‌وانه "مه‌شخه‌ڵی رێ"ی وه‌رگێڕایه سه‌ر زمانی كوردی، هه‌ر سۆران سه‌رپه‌رشتی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و كتێبانه‌ی ده‌كرد. هه‌ر ئه‌وكاته بوو مه‌لا كرێكار فه‌توای زۆر كوشتنی ده‌ركرد و له‌ناو لیسته‌كه‌یشدا شێركۆ بێكه‌سی شاعیر هه‌بوو.
سۆران له نووسینه‌كانى هێرش ده‌كاته سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ژنان و به به‌دره‌وشت ناویان ده‌بات
سۆران عومه‌ر له ساڵی 1998 و 1999 كۆمه‌ڵێك كتێبی نووسی له‌وانه كتێبی "كێشه‌ی ئافره‌تانی چه‌پ و ناسیۆنال" كه هێرش ده‌كاته سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ژنان و به به‌دره‌وشت ناویان ده‌بات. كتێبی دووه‌م به‌ناوی خواستراوی "رێكه‌وت" ده‌نووسێت له‌ژێر ناوی "كێ تیرۆریسته كۆمۆنیسته‌كان یان ئیسلامییه‌كان؟" له‌و كتێبه‌دا زانیاری ته‌واو هه‌واڵگری له‌سه‌ر ره‌وته چه‌په‌كانی ئه‌وكاته‌ی سلێمانی بڵاو ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ ئێران و ئیتڵاعات ئه‌نجام درا. كتێبێكی تری به ناوی "نووسه‌ران و رۆشنبیرانی كۆیله‌ی شه‌راب له مه‌عبه‌دی مه‌یخانه‌دا"، له‌م كتێبه‌دا چی رۆشنبیری كورده به پیاوی شوێنه له‌شفرۆشه‌كان و سه‌رخۆش له قه‌ڵه‌م ده‌دات. به‌ڵام ئێسته به‌شێك له‌و نووسه‌رانه به كوێرانه پارێزگاری لێ ده‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" له‌گه‌ڵ رووخانی به‌عس و هه‌ڵته‌كاندنی ئه‌نسار له هه‌ورامان، له مانگی ئایاری 2003 له گه‌ڕه‌كی سه‌هۆڵه‌كه. سۆران عومه‌ریش كه خۆی شاردووه‌ته‌وه له یه‌كێك له رۆژه‌كانی ئه‌و مانگه‌دا له‌لایه‌ن ئاسایشی سلێمانی گیرا. هه‌رچه‌ند دڵنیابوون سۆران پێوه‌ندی به ئیتڵاعاته‌وه هه‌یه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه ئازاد كرا كه ئیتر كار له‌گه‌ڵ ده‌زگای ئاسایش بكات وه‌ك سیخوڕی ده‌زگای زانیاری و دواتر وه‌ك راگه‌یاندنكار سوودی لێ وه‌رگیرا.
به‌و مه‌رجه ئازاد كرا كه ئیتر كار له‌گه‌ڵ ده‌زگای ئاسایش بكات وه‌ك سیخوڕی ده‌زگای زانیاری
یه‌كه‌م كاری بۆ زانیاری ئاشكراكردنی هه‌موو ئه‌ندامه نهێنییه‌كانی ئه‌نسار بوو كه ئه‌و ده‌یناسین، له‌پاڵ ئه‌وه‌یشدا زۆر كه‌سی نه‌هزه‌ی پێشووی تێوه‌گلاند و گیران.
له ساڵی 2007 دوای ده‌ركردنی له‌لایه‌ن مه‌لا كرێكاره‌وه، به پیلانی یه‌كێتی سۆران عومه‌ر بۆ ناو كۆمه‌ڵی ئیسلامی هاته ناردن
وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی ناو كۆمه‌ڵ بۆ "وشه" ده‌ڵێ، له ساڵی 2007 دوای ده‌ركردنی له‌لایه‌ن مه‌لا كرێكاره‌وه، به پیلانی یه‌كێتی سۆران عومه‌ر بۆ ناو كۆمه‌ڵی ئیسلامی هاته ناردن، سه‌ره‌تا بوو به راوێژكاری راگه‌یاندنی عه‌لی باپیر و دواتر له هه‌ندێ پۆستی بچو‌وكدا به‌رپرسیاری پێ درا. ده‌گوترێ عه‌لی باپیر له ژێر گوشاری قه‌رارگه‌ی ره‌مه‌زان و ئاغای په‌ناهی سه‌ر كونسوڵی ئێران له سلێمانی ناچار كرا سۆران عومه‌ر له نزیك و حزبه‌كه‌ی خۆیدا قبووڵ بكات؟
ئه‌مه به‌شێكی مێژووی سۆران عومه‌ره جیا له‌وه‌ی ده‌ستی له تاوانی خێڵی حه‌مه هه‌یه كه زیاتر له 40 پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی شه‌هید كرد، هاوكات ده‌یان كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام داوه.
ئێسته سۆران عومه‌ر ده‌یه‌وێ كار له‌سه‌ر تێكدانی قه‌واره‌ی كوردستان بكات و بۆ ئه‌وه‌یش راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن لاهوور جه‌نگییه‌وه پشتگیری ده‌كرێ.
وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی وه‌ڵامی سۆران عومه‌ر ده‌داته‌وه و بۆ "وشه" گوتی، سۆران ده‌یه‌وێ رق و قینه‌ی خۆی و شاردنه‌وه‌ی مێژووه‌كه‌ی به‌قه‌واره‌ی كوردستان ده‌رببڕێ.
دووپاتی كرده‌وه كه به لێدوان و هاشوهوشی سۆران قه‌واره‌ی كوردستان هه‌ڵناوه‌شێته‌وه، قه‌واره‌ی كوردستان خه‌باتی بۆ كراوه.