تەرمی هاووڵاتییەك گەیەنرایە نەخۆشخانە

:: AM:08:36:28/06/2020 ‌

 

سەعات دووی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمێك دەگەیەندرێتە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی سنووری ڕاپەڕین و پۆلیس ئاشكرای دەكات، شوێنەواری یەك گوللە بە جەستەیەوە دیارە.

ئەمڕۆ یەكشەم 28ـی حوزەیران، شۆڕش ئیسماعیل گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، لە سەعات دووی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمی هاووڵاتییەك بەناوی "ڕ،ع،ح" تەمەن 33 ساڵ دانیشتووی شارەدێی حاجیاوا گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە كە شوێنەواری یەك گوللە بە جەستەیەوە هەیە.

گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین گوتی، ڕووداوەكە لە شارۆكەی چوارقوڕنە ڕوویداوە و دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كرایەوە. بەمەبەستی زانینی هۆكاری ڕاستەقینە لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەردەوامە.

دوای لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بەگەیشتن بە ئەنجامی هۆكاری ڕاستەقینەی ڕووداوەكە، زانیاری زیاتر بڵاو دەكەینەوە
باسی لەوەشكرد، دوای لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس بەگەیشتن بە ئەنجامی هۆكاری ڕاستەقینەی ڕووداوەكە، زانیاری زیاتر بڵاو دەكەینەوە.

ئەو ڕووداوە لە كاتێكە لە هەفتەی ڕابردوو بەهۆی چەند كێشەیەكی جۆراوجۆر حەوت هاووڵاتی هەرێمی كوردستان كوژران یان خۆیان كوشتووە، بەرپرسانی پۆلیسیش هۆكارەكەی بۆ زۆری چەك لە ماڵەكان دەگەڕێننەوە.


 



وشە - رامیار جەواد