وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاشكرای كرد، ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس به تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیی سێكسی بۆ سه‌ر ژنێك، هاتووه‌ته گرتن و ئێسته له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه.
ئه‌فسه‌ره‌كه گیراوه و له كاره‌كه‌شی ده‌ركراوه
پێگه‌ی "ئیلاف" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 28ی حوزه‌یران بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی گوته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی به‌تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیی سێكسی بۆ سه‌ر ژنێك هاتووه‌ته گرتن، ناوی "ته‌ها شه‌هاب ئهلسوهدی"یه و پله‌ی عه‌قیده، فه‌رمانده‌ی فه‌وجی شه‌شه له سه‌رۆكایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.
زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و عه‌قیده ده‌ستدرێژیی سێكسیی كردووه‌ته سه‌ر ژنێك كه خه‌ڵكی سامه‌ڕای سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینه، ئێسته ئه‌و ئه‌فسه‌ره گیراوه و له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری پێوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دووپاتی كردووه‌ته‌وه، ئێسته ئه‌فسه‌ره‌كه گیراوه و هاوكات و له كاره‌كه‌ی ده‌ركراوه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ژنه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌وه ده‌ستدرێژیی كراوه‌ته سه‌ر، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار كردووه.
ئه‌وه‌شی گوتووه، دادوه‌ر به‌پێی ماده‌ی 393 له یاسای سزادان، ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی گرتووه و رێوشوێنی یاسایی به‌رانبه‌ر پێڕه‌و ده‌كرێ، به‌وه‌یش لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر داده‌نرێت، دوای ئه‌وه‌یش په‌ڕاوه‌كه‌ی بۆ دادگای هێزی ته‌ناهی به‌رز ده‌كرێته‌وه و له‌وێ دادگایی ده‌كرێت.