ژماره‌یه‌ك له ژنانی وڵاتی ئه‌رجه‌نتین، هه‌ستان به رێكخستنی چه‌ند خۆپیشاندانێك له شاری بۆینس ئایرسی پایته‌خت و چه‌ند شارێكی تری وڵاته‌كه‌یان، به مه‌به‌ستی داواكردنی مافی خۆیان له‌وه‌ی كه بتوانن به‌بێ داپۆشینی مه‌مك و سینه‌یان له كه‌نار ده‌ریاكاندا كات به‌سه‌ر ببه‌ن.
ژماره‌یه‌ك له خۆپێشانده‌ران، دروشمه‌كانی "مه‌مكمان مه‌خه‌نه ژێر چاودێرییه‌وه" و "جه‌سته‌م هه‌ڵبژاردنی خۆمه" و هه‌ندێك نووسراوی تری هاوشێوه‌یان به‌رز كردبووه‌وه، هه‌ندێكی تریشیان سینه‌ی خۆیان رووت كردبووه‌وه و دروشمه‌كانیان له‌سه‌ر پێستی جه‌سته‌یان نووسی بوو.
هاوكات رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و ژنانه‌ی ئه‌رجه‌نتین نیازی ئه‌وه‌یان هه‌یه له رۆژی 11ی ئه‌م مانگی شوبات/ فێبرایه‌ر، خۆپێشاندانێكی تری فراوانتر ئه‌نجام بده‌ن.
هۆی سه‌رهه‌ڵدان و ده‌ستپێكردنی ئه‌و ته‌وژمه‌ی خۆپێشاندانی ژنانی ئه‌رجه‌نتین، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا له كه‌ناراوێكی ناوچه‌ی نیكووشیای ئه‌و وڵاته، تیمه‌كانی پۆلیس هه‌ستان به گرتنی سێ ژن كه سینه و مه‌مكی خۆیان به رووتی دابووه به‌ر تیشكی هه‌تاو.
جێی ئاماژه‌یه، خۆپێشاندانی له‌و شێوه‌یه له زۆرێك له‌و وڵاتانی دنیادا باوه و بزووتنه‌وه‌كانی ژنان بۆ داواكردنی زۆرێك له ماف و داواكارییه‌كانی خۆیان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، به‌ڵام تا ئێسته له وڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌نجام نه‌دراوه، كه ئه‌مه‌ش پێ ده‌چێت به هۆی توندی و داخراویی بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌وه بێت كه پێ ناچێت رێگه به ناڕه‌زایی له‌و جۆره بده‌ن.