چین سەركەوتنی ڤاكسینێك دژ بە كۆرۆنا رادەگەیەنێت

:: PM:05:38:28/06/2020 ‌

كۆمەڵەی نیشتمانی چین بۆ تەكنۆلۆجیای ژیانزانی رای گەیاند كە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی ڤاكسینێكیان دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر مرۆڤ ئەنجامی باشی بەدەست هێناوە.  
هەر ڤاكسینێك دەبێت سێ قۆناغی تاقیكردنەوەی كلینیكی ببڕێت
وەك كۆمپانیاكە كە سەر بە كۆمەڵەی " Sinopharm"ی حكوومەتی چینییە بۆ دەرمان لە بەیاننامەیەك لە پێگەی "وی چات" بڵاوی كردەوە ئاماژە دەكات، ئەنجامی دووەم تاقیكردنەوەی كلینیكی بۆ ڤاكسینێك كە كۆمەڵەكە پەرەی پێ دەدات، دووپاتی كردەوە بەوەی ئەو ڤاكسینە كاریگەر و سەلامەتە. 

بەیاننامەكە روونی كردەوە، ئەو ڤاكسینەی یەكەیەكی سەر بەو گرووپە لە پەكین پەرەی پێ داوە، توانوویەتی لەش بۆ بەرهەمهێنانی ئاستێكی بەرزی دژەتەن هان بدات  لای ئەو كەسانەی تاقیكردنەوەیان لەسەر ئەنجام دراوە، كە بە دوو قۆناغ بەسەر 1120 كەس ئەنجام درا، ئەگەرچی كۆمپانیاكە هیچ زیانێكی باس نەكرد، لەوكاتەی هەر ڤاكسینێك پێویستی بە سێ قۆناغی تاقیكردنەوەی كلینیكی لەسەر مرۆڤ هەیە. 

هەر لە ماوەی ئەم مانگەدا ئەو كۆمەڵە دووپاتی كردەوە كە یەكەیەكی لە شاری ووهان، ڤاكسینێكی تری پەرە پێ داوە و توانوویەتی ئاستێكی بەرزی دژە تەن لە لەشی تووشبووان دروست بكات، لەكاتی تاقیكردنەوەی كلینیكی لەسەر ژمارەیەك بەشدار لە تاقیكردنەوەكان و بەنیازن سێیەم تاقیكردنەوەی كلینیكی لە ئیمارات ئەنجام بدەن.






وشە - مه‌حموود ئیسماعیل