له درێژه‌ی به‌شی یه‌كه‌می كتێبه‌كه‌ی به‌ناوی "ئه‌و ژووره‌ی كه تێیدا ڕوویدا" جۆن بۆڵتن باسی ده‌ستكێشانه‌وه‌ی مایكل فلین له ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و كه‌سایه‌تی ریكس تیلرسنی یه‌كه‌م وه‌زیری ده‌ره‌وه له حكوومه‌تی تره‌مپ و دیداری دووه‌می خۆی و سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و كۆمه‌ڵێك نهێنی و ورده‌كاری تر ده‌خاته ڕوو.
دوای مانگێك له دانانی به‌رپرسه باڵاكان و چوونه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی تره‌مپ، كێشه‌كان ته‌قینه‌وه و یه‌كه‌م ته‌قینه‌وه‌ی ناو حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ به مایكل فلینی ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا كه‌وت، كاتێك گفتوگۆ و نهێنییه‌كانی له‌گه‌ڵ باڵوێزی ڕووسیا سێرگی كیسلیاك بڵاوبووه‌وه، كلیسیاك كه‌سێكه من زۆر به باشی ده‌یناسم و كاتێك بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بوو له حكوومه‌تی جۆرج ده‌بلیو بۆش زۆر گفتوگۆ و دیداره‌مان هه‌بوو، ئه‌و قسانه‌یشی له‌باره‌ی فلینه‌وه بڵابوونه‌وه و دهگووتران له‌باره‌ی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مۆسكۆ دووربوون له ڕاستییه‌وه و فلین به ته‌واوی بێ‌تاوان بوو، به‌ڵام له‌وه نه‌گه‌یشتم كه بۆچی بێده‌نگی و ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن و ڕاستییه‌كانی نه‌خسته‌ڕوو، به‌ڵام كه كێشه‌كه ڕووی داوه و فلین ده‌ستی كێشایه‌وه، قسه‌كه‌ی هینری كیسنجهرم بیركه‌وته‌وه، كه گوتی فلین تا سه‌ری ساڵ له‌و پۆسته نامێنێته‌وه.
كێشه‌ی پێوه‌ندی و ده‌ستوه‌ردانی ڕووسیا له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا پێوه‌ست نه‌بوو به مایكل فلینه‌وه، به‌ڵكوو تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ئه‌و دۆسیه‌یه خودی دۆناڵد تره‌مپ بوو، كه‌چی له‌و نێوه‌نده ئه‌و بوو به قوربانی و له 13ی شوبات/فێبرایه‌ر ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدابوو كه حكوومه‌تی تره‌مپ به فه‌رمی له 20ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری هه‌مان ساڵ ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست.
تیلرسن پیاوێكی نه‌زانی سیاسی و دیپلۆماسی بوو و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی به قازانج و زیان ده‌پێوا
جیا له‌وه‌یش ده‌بوو به‌ر له فلین لێكۆڵینه‌وه و لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری سی ئای ئه‌ی بكرێت، كه مایك پۆمپیۆ بوو، چونكه دزه‌كردنی ئه‌و نهێنیانه‌ی كه له‌باره‌ی ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ن، نیشانه‌ی شكستی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكایه، هه‌رچۆنێك بێ ئه‌مه جه‌نگ بوو له نێو حكوومه‌تی تره‌مپ ده‌ستی پێكرد و فلین بوو به یه‌كه‌م قوربانی ئه‌و جه‌نگه و دواتریش به‌رده‌وامی هه‌بوو.
دوای ساردبوونه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته و نه‌مانی فلین له پۆسته‌كه‌ی، ئه‌مجاره كۆشكی سپی به فه‌رمانی تره‌مپ دۆسیه‌ی په‌نابه‌رانی هێنایه به‌رباس و بڕیاری قورس له‌باره‌ی په‌نابه‌رانه‌وه دران و كۆت و به‌ندی زۆر له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كان سه‌پێنرا و باس له ده‌ركردنی هه‌زاران په‌نابه‌ر له ئه‌مه‌ریكا كرا و تره‌مپ ئه‌مانه‌ی كرد به بڕیاره‌وه، كێشه‌كه‌یشی ئه‌وه‌یه هه‌رگیز بیر له كاردانه‌وه‌ی "فیدباكی" بڕیاره‌كانی ناكاته‌وه، به‌وهۆیه‌وه ئه‌مه‌ریكا كه‌وته ناو گێژاوێكه‌وه كه سكاڵا له دژی تره‌مپ تۆمار كرا و ناكۆكی گه‌وره له نێو سیاسییه‌كان دروست بوو و خۆپێشاندان چه‌ند ویلایه‌تێكی ئه‌مه‌ریكای گرته‌وه، ڕه‌نگه به بڕوای هه‌موو سیاسییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جۆرێك له تێگه‌یشتن بۆ دۆسیه‌ی په‌نابه‌ران هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه بابه‌تێكه پێویستی به كاركردنی شێنه‌یی هه‌یه، نه‌ك بڕیارێكی ناواقیعی و بێ خوێندنه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌كان.
تره‌مپ به ده‌ست تێكه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ ڕووسه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كرا و مایكل فلین بووه قوربانی و ناچار به ده‌ستكێشانه‌وه كرا
دواتر تیلرسۆن له ئه‌نجوومه‌نی پیران و كۆنگرێس وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه په‌سه‌ندكرا و له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه دیدارێكی 30 خوله‌كیم له‌گه‌ڵی كرد، ئه‌و وابیری ده‌كرده‌وه كه من جێگری ئه‌وم به‌وجۆره مامه‌ڵه‌ی ده‌كرد، گفتوگۆمان له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و دۆسیه هه‌ستیاره‌كان كرد، ئه‌و كه‌سێك بوو له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا تێنه‌ده‌گه‌یشت و كاتێك لێی پرسیم دوای وه‌زیر چ شتێك له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گرنگه، منیش گوتم باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه، ئه‌و به‌م وه‌ڵامه پێكه‌نی و ئیتر ئه‌وكات تێگه‌یشتم كه ئاگه‌داری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و دنیای دیپلۆماسییه‌ت نییه و ئه‌و پیاوێكی بازرگانه و هیچی تر و زۆر بیرۆكراسیانهیش بیر ده‌كاته‌وه.
تیلرسن ماوه‌ی 41 ساڵ له ئیكسن مۆبیله‌وه كاری كردووه و زۆرینه‌ی ژیانی له نێو ژینگه‌یه‌ك بووه كه هه‌موو شتێك به پێوه‌ری قازانج و زیان پێوانه ده‌كات، كه ئه‌مه‌یش له سیاسه‌ت و دیپلۆماسی كارێكی زۆر هه‌ڵه‌یه. دواتر ئه‌و هیچ گۆڕانكارییه‌كی ڕژدی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه نه‌كرد و ئه‌وه‌یشی كه كرا له‌لایه‌ن جیمس بیكه‌ره‌وه ئه‌نجام درا، خۆی و چه‌ند كه‌سێكی جێی متمانه‌ی خۆی له نهۆمی حه‌وته‌می وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه داده‌نیشتن و هیچ ئاگای له‌وه نه‌بوو كه له نهۆمه‌كانی تر چی ڕوو ده‌دا و ڕاپۆرته هه‌واڵگری و دیپلۆماسییه‌كانی ده‌ره‌وه چین و باس له‌چی ده‌كه‌ن.
پاش ئه‌مه پرسی دانانی كه‌سێكی تر له شوێنی فلین بووه باس و خواسی ئه‌مه‌ریكا و هه‌رگیز من بیرم له‌وه نه‌ده‌كرده‌وه ڕۆژێك له‌و پۆسته بم، چونكه فلین متمانه‌پێكراوترین و نزیكترین كه‌سی تره‌مپ بوو، بۆیه ده‌یڤد پترایۆس ناوی رۆبێرت هاروودی پێشنیاز كرد كه جه‌نه‌راڵێكی پێشووی هێزی ده‌ریایی بوو و جێمس ماتیسیش به هه‌موو توانایه‌وه پشتیوانی ده‌كرد، هاوكات ناوی كیس كیلۆگیش یه‌كێك بوو له بژاره‌كان كه پشتیوانێكی سه‌رسه‌ختی دۆناڵد تره‌مپ بوو. تیلرسن له‌و نێوه‌نده‌دا هیچ ڕۆڵێكی نه‌بوو، له كاتێكدا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی زۆرترین پێوه‌ندی به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و بێهه‌ڵوێست بوو و هیچ بژاره‌یه‌كی نه‌خسته به‌رده‌م تره‌مپ، له‌كاتێكدا ده‌بوو به‌ر له هه‌مووان ئه‌و بژاره پێشكه‌ش بكات. به‌ڵام دواتر ئه‌وه‌یش ڕوون بووه‌وه كه پێوه‌ندییه‌كانی تیلرسن له‌گه‌ڵ كۆشكی سپی زۆر خراپن، به‌هۆی لاوازی تیلرسنهوه و میدیاكانیش ئه‌وه‌یان به ته‌واوی دووپات كرده‌وه و به به‌رده‌وامی ده‌یانگوته‌وه.
تره‌مپ جارێكی تر بانگی كردمه‌وه و بۆ پۆست وه‌رگرتن له حكوومه‌ته‌كه‌ی و ڕه‌تم كرده‌وه
ڕۆژی هه‌ینی ستیڤ بانۆن مه‌سجێكی بۆ مۆبایله‌كه‌م نارد كه 17ی شوبات/فێبرایه‌ر بوو، تا له پشووی كۆتایی هه‌فته بچمه مارلاگۆ كه تره‌مپیش بۆ به‌سه‌ربردنی پشووی هه‌فته ده‌چێته ئه‌وێ و ده‌یه‌وێ دیداری له‌گه‌ڵ بكه‌م، له‌و ڕۆژه‌دا جۆ سكاربۆر له كه‌ناڵی ئێم ئێس ئێن بی سی قسه‌ی كرد و دووپاتی كرده‌وه كه به هه‌موو تواناوه ڕێگری ده‌كه‌ین له‌وه‌ی جۆن بۆڵتن بچێته پۆستی باڵاوه له حكوومه‌تی تره‌مپ.
له پشووی هه‌فته‌كه چوومه دیداری تره‌مپ و له‌گه‌ڵ بینینم گوتی، به ڕاستی بۆڵتنم خۆش ده‌وێت، ئه‌ی نه‌مگوت كه پێویستم به‌وه‌یه كارم له‌گه‌ڵ بكه‌یت، له‌وێ گفتوگۆی وردمان له‌باره‌ی زۆر بابه‌ته‌وه كرد، هۆكاری بانگهێشتنهكهیش بۆ دانانی شوێنگره‌وه‌ی مایكل فلین بوو، كه من و جه‌نه‌ڕال ماكماستر و رۆبێرت كاسلین وه‌ك كاندید له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه دیاریی كرابووین. دواجار ده‌ركه‌وت كه تره‌مپ بڕیاری خۆی داوه و منی له‌و پۆسته ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێ وه‌ك كارمه‌ندێكی باڵای كۆشكی سپی ده‌ست به‌كار بم و گوتی، ئازادی ته‌واو به شوێنگره‌وه‌ی فلین ده‌ده‌م، تا كه‌سانی وه‌ك تۆ هه‌ڵبژێرێت، منیش به نه‌رمی ئه‌م داوایه‌م ڕه‌ت كرده‌وه.
كاتێك هاتوچۆی ناو باخچه‌مان ده‌كرد و تره‌مپ گوتی، ئه‌وه زۆر ناوازه‌یه جۆن وه‌كو ئه‌وه‌یه كه له ته‌له‌ڤزیۆن ده‌رده‌كه‌وێت، كاتێكیش ده‌رده‌كه‌وێ حه‌ز ده‌كه‌م گوێی لێ بگرم، كۆشنه‌ر لێی پرسی چۆن ناوازه‌یه، ئه‌و گوتی، جۆن و من هاوشێوه‌ی یه‌كین كار له‌سه‌ر خاڵێك ده‌كه‌ین، خه‌ڵكی یان خۆشیان ده‌وێین یان ڕقیان لێمانه، من دوای ته‌واوبوونی قسه‌كانی ئه‌وه‌م بۆ زیاد كرد، خه‌ڵكی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌داكردنی كاره‌كانیان ئه‌و خۆشه‌ویستی و ڕقه ده‌به‌خشنه‌وه.
وه‌كچۆن كیسنجه‌ر پێشبینی كردبوو فلین نه‌ك ساڵێك بگره مانگێكیش له كۆشكی سپی نه‌مایه‌وه
دیداره‌كه به باسكردنی دۆسیه‌ی ڕووسیا و ئێران و كۆریای باكور و چه‌كی ئه‌تۆمی و كۆتایی هات و من و ستیڤ بانۆن ڕۆیشتین و شوێنه‌كه‌مان جێهێشت، ڕۆژی دواتر بانۆن و پریبۆس داوایان لێ كردم به‌یه‌كه‌وه ژه‌مێك خواردن بخۆین و منیش له‌گه‌ڵیان دانیشتم و ئه‌وانیش داوایان لێم كرد كه شوێنگره‌وه‌ی پۆستی ڕاوێژكاری ئاسایشی نهتهوهیییان پێ بلێم كه خۆم دیاریی بكه‌م.
ئه‌وان گوتیان پێویست ناكات په‌له بكه‌یت، تره‌مپ چاودێری به‌رپرسه‌كان ده‌كات و له داهاتوویه‌كی نزیك ده‌بیته وه‌زیری ده‌ره‌وه، ئێسته پێویسته ببیت به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و له‌وێ پێویستمان به كه‌سێكه كه ئه‌زموونێكی زۆری هه‌بوو و زیره‌ك و وریا بێت، من وا بیرم ده‌كرده‌وه كه ئه‌وه قسه‌ی تره‌مپه و به‌وانی گوتووه، ئه‌وان داوایان ده‌كرد كه یارمه‌تییان بده‌م و منیش ڕه‌تم كرده‌وه و گه‌ڕامه‌وه له نێو فڕۆكه بووم له ڕێی ئینته‌رنێته‌وه بینیم كه بڕیاری داوه جه‌نه‌رال ماكماستر بكات به شوێنگره‌وه‌ی مایكل فلین و پۆستی ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی پێ بدات.
ئه‌مه به لای منه‌وه سه‌یر نه‌بوو، چونكه هه‌ر زوو زانیم یه‌كێك له‌و دوو جه‌نه‌ڕاله پۆسته‌كه وه‌رده‌گرن، به‌ڵام تووشی شۆك بووم كاتێك تره‌مپ له میدیاكان باسی منی كرد و گوتی، ده‌زانم جۆن بۆڵتن كه‌سێكی ژیره و داوای لێ ده‌كه‌م كه كارمان له‌گه‌ڵ بكات، جۆن پیاوێكی ناوازه‌یه و چه‌ند دیدارێكمان هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی باشتر یه‌كتر بناسین، ئه‌و بیرۆكه و بۆچوونی زۆرباشی هه‌یه و من زۆر هاوڕام له‌گه‌ڵیدا.
به‌شی سێیه‌م