سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای كرد، كه لێكگه‌یشتنی باش له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا دروست بووه و كۆبوونه‌وه‌كانیش بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری كۆتایی كێشه‌كان به‌رده‌وامی ده‌بێت.
ڤیان سه‌بری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، سه‌ردانه‌كانی شاندی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غدا به‌رده‌وامی ده‌بێ و تا ئێسته نزیكبوونه‌وه‌ی باش هه‌یه له نێوان هه‌ردوولا و ئومێدی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان هه‌یه.
زیاتر گوتی، له ڕۆژانی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن و شاندی هه‌رێمی كوردستانیش به‌رده‌وامی به سه‌ردانه‌كانی ده‌دات بۆ به‌غدا و هه‌ر ده‌بێ بگه‌ن به لێكگه‌یشتنی كۆتایی و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
له ڕۆژانی داهاتوو گفتوگۆكان به‌رده‌وامیان ده‌بێ تا ده‌گه‌ن به چاره‌سه‌ری كۆتایی كێشه‌كان
له ڕۆژانی ڕابردوو له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چوونه‌وه به‌غدا و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی عێراق كۆبوونه‌وه و له‌سه‌ر چه‌ندان خاڵ گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن، بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی كۆتاییش بڕیاریان دا كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌بێت.
كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا خۆی له ناوچه داگیركراوه‌كانی كوردستان و بودجه‌ی پێشمه‌رگه و داهات و ئه‌نجوومه‌نی فیدرالی و بودجه و مووچه ده‌بینێته‌وه، له دوای 2003 و ڕووخانی ڕژێمی به‌عس تا ئێسته به هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه و چاره‌سه‌ر نه‌كراون.
سلێمانی/هۆشیار عه‌لی.