كاتێك له باره‌ی كاریگه‌رییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌كۆڵیته‌وه و بابه‌ته‌كان له میدیاكان له‌وباره‌یه‌وه ده‌خوێنێته‌وه، هه‌مووان هه‌واڵی دڵخۆشكه‌ر ڕاده‌گه‌یه‌نن، به‌وه‌ی كه پیسبوونی هه‌وا و ژینگه‌ی گۆی زه‌وی 150 ساڵ گه‌ڕاوه‌ته‌وه دواوه و ئاو و هه‌وا و ژینگه به‌ره‌و پاكبوونه‌وه‌یه‌كی خێرا ده‌چن، به‌هۆی وه‌ستانی ژیان و كه‌ره‌نتینه‌كردنی خه‌ڵكی سه‌ر زه‌وی، له ترسی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆناوه، به‌ڵام كاتێكیش به كووچه و كۆڵانی شاره‌كان ده‌گه‌ڕێیت، به سه‌دان له ده‌ستكێش و ماسكی به‌كارهاتوو ده‌بینیت، كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه فڕێدراون، ئه‌مه‌یش مه‌ترسییه‌كی تره ڕووی له ژینگه و خاك كردووه و له داهاتوو ده‌بێته كێشه‌یه‌كی گه‌وره، چونكه سه‌رجه‌میان ڕێژه‌یه‌كی زۆری پلاستیك له دروستكردنیان به‌كارهێنراوه.
چارلۆت
ئیدمۆند له‌وباره‌وه بابه‌تێكی له پێگه‌ی كۆربه‌ندی ئابووری جیهان نووسیوه و باس له‌وه ده‌كات، كه پاشماوه‌كانی كه‌لوپه‌لی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون به شێوه‌یه‌كی نوێ بۆ پیسكردنی ژینگه و خاكی وڵاتان و گۆی زه‌وی به گشتی، له كۆتایی شوبات/فێبرایه‌ر تا سه‌ره‌تای مانگی نیسان/ئه‌پریل زیاتر له یه‌ك ملیار ماسك و ده‌ستكێش له شه‌قام و كۆڵانی شاره‌كانی شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا فڕێدراون و ژینگه‌یان پێ پیسكراوه، ئه‌مه پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه و به گوێره‌ی خه‌مڵاندنه‌كانی ناوه‌نده‌كانی چاودێری ته‌ندروستی ڕۆژانه به ملیۆنان ماسك و ده‌ستكێش و ڕووپۆشی پلاستیكی له شه‌قامه‌كان فڕێ ده‌درێن و ڕۆژ دوای ڕۆژیش ڕێژه‌كه ڕووی له هه‌ڵكشانه، بۆیه بووه‌ته پێشهاتێكی مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر ژینگه، به تایبه‌ت له‌و شارانه‌ی كه‌وتوونه‌ته كه‌ناری ده‌ریا و ڕووباره‌كانه‌وه، به گه‌یشتنی پاشماوه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانی خۆپارێزی له كۆرنا بۆ نێو ده‌ریا و ڕووباره‌كان، كاره‌ساتی یه‌كجار گه‌وره‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و ده‌بێته هۆی له‌ناوبردنی زینده‌وه‌ره ئاوییه‌كان.
ڕۆژانه به ملیۆنان ماسك و ده‌ستكێش له‌سه‌ر ژینگه فڕێ ده‌درێ و بڵاو ده‌كرێته‌وه
به گوێره‌ی ئه‌و وێنه و ڤیدیۆیانه‌ی له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌كانی ژینگه‌پارێزی بڵاوكراونه‌ته‌وه، ئه‌م دیارده‌یه بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕژد بۆ سه‌ر ژینگه و دامه‌زراوه‌ی خێرخوازی فڕه‌نسی به‌وهۆیه‌وه له فڕه‌نسا ده‌ستی به هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره كردووه، بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه كه له شه‌قامه‌كانی شاره‌كان كه‌وتوون.
لۆران لۆمبارد كه له دامه‌زراوه فڕه‌نسییه‌كه كار ده‌كات، له پۆستێكی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، ئێمه زیاتر هه‌ڵمه‌ته‌كانمان له ناوچه كه‌ناراوییه‌كان ده‌ست پێ كردووه و زیاتر له قه‌ندیلی ده‌ریا ماسك و ده‌ستكێش له نێو ئاوه‌كان ده‌دۆزینه‌وه، كه ئه‌مه‌یش هه‌موومانی تووشی سه‌رسڕمان كردووه، كه چۆن به‌و ماوه كه‌مه ئه‌و ملیاران ماسك و ده‌ستكێشه گه‌یشتنه نێو ده‌ریاكانه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ر ژیانی زینده‌وه‌ره ئاوییه‌كان دروست كردووه.
له مانگی شوبات/فێبرایه‌ری ڕابردوویش كۆمه‌ڵه‌ی "ئۆشنز ئاسیا" له‌میانه‌ی توێژینه‌وه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی گرفته گه‌وره‌كانی به‌رده‌م پیسبوونی ژینگه‌ی ئاسیا بڵاویان كرده‌وه، كه له دوورگه‌ی سوكوی هۆنگ كۆنگ كه یه‌كێكه له‌و دوورگانه‌ی ژینگه‌یه‌كی پاكی هه‌یه، كه‌چی له كه‌ناراوه‌كانی به ملیۆنان ماسك دۆزراونه‌ته‌وه و هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه.
ڕێژه‌ی ماسك له ناوچه كه‌ناراوییه‌كانی ده‌ریاكان له قه‌ندیلی ده‌ریا زیاتر بووه
پێشتر ساڵانه مرۆڤ هه‌شت ملیۆن تۆن پلاستیكی به‌كارده‌هێنا و به گشتیش 150 ملیۆن تۆن پلاستیك له‌سه‌ر ژینگه‌ی زه‌وی بڵاوبووه‌ته‌وه كه ترسناكترینیان بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و پاشماوه پلاستیكیانه‌یه له نێو ده‌ریا و ڕووبار و زه‌ریاكان، به گوێره‌ی خه‌مڵاندنێكیش كه له بریتانیا ئه‌نجام دراوه، ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك ڕۆژانه یه‌ك ماسك به‌كاربهێنێ و دواتر فڕێی بدات، ئه‌وا له ساڵێكدا ڕێژه‌ی پاشماوه‌كانی پیسكه‌ری ژینگه 66 هه‌زار تۆن زیاد ده‌كات، كه 57 هه‌زاریان ڕێژه‌یه‌كی باشی پلاستیكیان تێدایه یان قوتووی پلاستیكین.
كێشه هه‌ر بریتی نییه له كه‌لوپه‌لی خۆپارێزی له كۆرۆنا، به‌ڵكوو به‌هۆی كه‌ره‌نتین كردن و نه‌چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ بازاڕكردن، خه‌ڵكێكی یه‌كجار زۆر له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ڕووی له بازاڕكردن به‌شێوه‌ی ئۆنلاین كردووه، كه ئه‌مه‌یش پێویستی به پاكێتكردن و دانانیه‌تی له نێو كارتۆن و داپۆشینیه‌تی به نایلۆن، بۆ مه‌به‌ستی گه‌یاندن به داواكاره‌كه، دوای كردنه‌وه و وه‌رگرتنی ئه‌و كه‌لوپه‌لی به ئۆنلاینیش كڕیویه‌تی، ئه‌وا كارتۆن و نایلۆنه‌كه‌ی فڕی ده‌درێ، ئه‌مه‌یش بووه به مه‌ترسییه‌كی تر له‌سه‌ر ژینگه و چالاكانی ئه‌و بواره هۆشداری زۆر ده‌ده‌ن، كه سه‌ره‌ڕای سوودی كۆڤید 19 بۆ پاككردنه‌وه‌ی هه‌وا و نه‌هێشتنی دووكه‌ڵ و تۆز و پیسی كارگه گه‌وره‌كان، به‌ڵام خه‌ریكه به پلاستیك و نایلۆن و په‌ڕۆ و كارتۆن جیهان تووشی كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ترسناكتر له‌سه‌ر ژینگه دروست ده‌بێت.
له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و بۆچوونانه، ڕێكخراو و حزبه‌كانی ژینگه‌پارێز و كۆمه‌ڵه‌كانی دۆستی سه‌وز هێشتنه‌وه‌ی زه‌وی و ژینگه ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی گه‌وره كردووه له وڵاته جیا جیاكانی جیهان، بۆ ئه‌وه‌ی گۆڕانكاری له پێكهاته‌ی ئه‌و كه‌لوپه‌لانه بكرێ و له ماده و پێكهاته‌ی دۆستی ژینگه دروست بكرێن، تا نه‌بن به گرێی شێرپه‌نجه‌یی بۆ ژینگه‌ی زه‌وی و له‌ناوبه‌ری زینده‌وه‌ر و ڕووه‌كه‌كان.