ئه‌و كچه كورده دانیماركییه‌ی 100 داعشی كوشت، له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی mirror دا باس له ژیانی خۆی ده‌كات دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ دانیمارك و ده‌ڵێت، باوه‌ڕی به‌وه هه‌یه ژیانی خۆی له پێناوی ئاسایشی ئه‌وروپا ته‌رخان بكات، كه‌چی دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ دانیمارك له ژیانێكی سه‌ختدا ده‌ژیت و وه‌ك تیرۆریستێك سه‌یر ده‌كرێت.
جوانه پاڵانی كه ته‌مه‌نی ٢٣ ساڵه باس له‌وه ده‌كات ١٠٠ چه‌كداری داعشی كوشتووه له‌و ماوه‌یه‌ی له عێراق و سووریا له ریزه‌كانی پێشمه‌رگه و شه‌ڕڤاناندا جه‌نگی كردووه. ئه‌و كچه دانیماریكییه‌ی كه خوێندنی زانكۆی به‌جێ هیشت و رووی له عێراق و سووریا كرد تا دژی چه‌كدارانی داعش بجه‌نگێت و له لایه‌ن داعشه‌وه ملیۆنێك دۆلار بۆ سه‌ری داندراوه، ده‌ڵێت دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه له كۆپێنهاگن وه‌ك تیرۆریستێك له ژێر چاودێریدایه.
ئه‌و كچه توانیویه‌تی گرووپێك له ژنان و منداڵان رزگار بكات كه له لایه‌ن داعشه‌وه وه‌ك كۆیله ره‌فتاریان به‌رامبه‌ر ده‌كرا و دواتر ئه‌وانی راهێناوه به چ شێوه‌یه‌ك ببنه سه‌ربازێك و دژی داعش جه‌نگ بكه‌ن.
جوانه پاڵانی كوردی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و باوكی و باپیریشی پێشتر پێشمه‌رگه بوون. ئه‌و له نێو كه‌مپێكی په‌ناخوازانی سه‌ربه رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له رومادی له دایك بووه، پێش ئه‌وه‌ی به‌ره‌و دانیمارك كۆچ بكات، هێشتا ته‌مه‌نی نۆ ساڵ بووه كه فێری چۆنیه‌تیی ته‌قه‌كردن به چه‌ك بووه.
ئه‌و پێی وایه ژیان بریتییه له خه‌بات شانازی به‌وه ده‌كات چه‌كداری داعش بكوژێت. جوانه پاڵانی له دیمانه‌ی سه‌رچاوه‌كه‌دا ده‌ڵێت "من ژیانی خۆم خستووه‌ته مه‌ترسی، بۆیه ئه‌و رێگه‌یه‌م هه‌ڵبژاردووه تا رێگری له په‌ره‌سه‌ندنی ده‌سه‌ڵاتی داعش بكه‌م و هه‌موو كه‌سێك له ئه‌وروپا به ئاسووده‌یی بژیت و ئه‌وه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی خۆمه و باوه‌ڕم پێیه‌تی. كه‌چی له روانگه‌ی وڵاته‌كه‌ی خۆم وه‌ك تیرۆریست سه‌یر ده‌كرێم."
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا جوانه پاڵانی ده‌ڵێت، "من له یه‌كێك له باشترین وڵاتانی دنیا ده‌ژیم، كه‌چی برسیم و بێ ماڵ و حاڵم و ئه‌و ته‌خته‌ی شه‌وانه له‌سه‌ری ده‌خه‌وم سارد و سڕه. ئه‌گه‌ر ته‌واوكاتیش كار بكه‌م كه‌س متمانه‌ی به من نییه."
ساڵی رابردوو دوای ئه‌وه‌ی بۆ سه‌ردانێك ده‌گه‌ڕێته‌وه دانیمارك، به تاوانی ئه‌وه‌ی یاساكانی ئه‌و وڵاته‌ی پێشێل كردووه ده‌گیرێت و دواتر دۆسیه‌یه‌ك بۆ دادگاكردنی پێك ده‌هێنرێت.
ئه‌و كچه له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ دانیمارك، گه‌شتی ده‌ره‌وه‌ی لێ قه‌ده‌غه كراوه و پێشتریش له كۆمێنتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیبووی، هیچ كارێكی نایاسایی نه‌كردووه و چووه‌ته نێو ریزی سوپایه‌كی فه‌رمی كه دانیمارك خۆیشی یارمه‌تی ده‌دات و راهێنانیان پێ ده‌كات.