ماڵپه‌رى كه‌ناڵى حه‌ده‌سى سعوودى له هه‌واڵێكدا دووپاتى ده‌كاته‌وه، حه‌نان فه‌تلاوى په‌رله‌مانتارى عێراق له نه‌خۆشخانه‌یه‌كى به‌یرووت به ڤایرۆسى كۆرۆنا مردووه.
له شه‌وى رابردووه‌وه ده‌نگۆى مردنى حه‌نان فه‌تلاوى به ڤایرۆسى كۆرۆنا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه و كه‌ناڵێكى به ناوبانگى عه‌ره‌بى دووپات له‌سه‌ر مردنى ده‌كاته‌وه.
دژایه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئامانجى سه‌ره‌كى فه‌تلاوى بووه
به‌گوێره‌ى راپۆرتێكى كورتى ماڵپه‌ڕى
"سه‌وا" هه‌واڵى مردنى حه‌نان فه‌تلاوى له چه‌ند كه‌ناڵێك دووپات له‌سه‌ر مردنى فه‌تلاوى ده‌كه‌نه‌وه. له‌وانه ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حه‌ده‌سى سعوودى گوتوویه‌تى له نه‌خۆشخانه‌یه‌كى به‌یرووت مردووه.
سه‌وا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه دوایین چالاكى و ده‌ركه‌وتنى حه‌نان فه‌تلاوى تویتێك بووه كه له 26ى ئه‌م مانگه كردوویه‌تى و له تویته‌كه ده‌ڵێ، "سوپاسى برایانم له فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى به‌سره ده‌كه‌م".
حه‌نان فه‌تلاوى له ساڵى 1968 له بابل له دایكبووه و چه‌ند خوولێكه په‌رله‌مانتاره و راوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیران بووه بۆ كاروبارى ژنان و سه‌رۆكى لیژنه‌ى پێوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان بووه.
له ماوه‌ى كاركردنى هه‌میشه حه‌نان فه‌تلاوى وه‌ك شیعه‌یه‌كى توندڕه‌و هه‌ڵسوكه‌وتى كردووه و دژى كورد و سوننه بووه، به تایبه‌تى دژایه‌تى بۆ حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له راگه‌یاندن و له په‌رله‌مان ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌و بووه.