دوای ئه‌وه‌ی فیلمی "هه‌نسكی ئاسمان" له سینه‌ماكان له هه‌رێمی كوردستان نمایش كرا كه فیلمێكی نه‌ته‌وه‌ییه باس له قۆناغێكی مێژوویی كورد ده‌كات، ئێسته ته‌واوی فیلمه‌كه له كه‌ناڵی تایبه‌تی یوتیوب نمایش كراوه بۆی ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان له‌م دۆخه‌دا له ماڵه‌وه بینه‌ری بن.
جۆری فلیمه‌كه درێژه و بابه‌ته‌كه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و مێژووییه
فیلمی "هه‌نسكی ئاسمان" له نواندنی كاردینا هێمن و كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ری تره، له ده‌رهێنانی شه‌هرام قادره و فیلمه‌كه له كوردستان كاری وێنه‌گرتنی بۆ كراوه، له‌لایه‌ن ریشوان ئیبراهیم به‌رهه‌م هاتووه، جۆری فلیمه‌كه درێژه و بابه‌ته‌كه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و مێژووییه، باس له قۆناغێكی شۆڕشه‌كانی كورد ده‌كات.
فیلمه‌كه چیرۆكه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1975 و باس له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌شێكی كوردستان ده‌كات، ژیانی چه‌ند ژنێكی كورد پێشان ده‌دات له ڕووی جێنده‌رییه‌وه، دواتر به‌شێك له ڕێككه‌وتنی جه‌زائیر له نێوان سه‌دام و شای ئێران روون ده‌كاته‌وه.
شایانی باسه یه‌كه‌مجاره ئه‌و فیلمه له كوردستان به شێوه‌ی یوتیوب نمایش بكرێت، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ڕۆژانی كه‌ره‌نتینی گشتی بینه‌ری زۆری هه‌بێت.
وێڕای به‌رده‌وامی ته‌نگژه‌ی كۆرۆنا و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام سینه‌ماكاران له كاره‌كانیان نه‌وه‌ستاون، ئه‌مساڵ چه‌ندان فیلمیان به كورت و درێژه‌وه به‌رهه‌م هێناوه، له چه‌ندان فێستیڤاڵی جیهانیش فیلمه كوردییه‌كان به‌شدارییان به شێوه‌ی ئۆنلاین پێ كراوه.