هێشتا هه‌ڵكشانی ئاماره‌كانی كۆرۆنا له سلێمانی به‌رده‌وامه. شارێك وه‌ك خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌ڵێن، بوونه قوربانی بانگه‌شه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانگوت كۆرۆنا درۆیه و له پاڵییدا كاری بازرگانی و سیاسه‌تیان ده‌كرد.
سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا له مانگی ئادار، سلێمانی به ته‌واوی به جێبه‌جێكردنی ڕێنوێنییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانی به‌سه‌ر كۆرۆنادا سه‌ركه‌وێ. به‌ڵام زۆری نه‌خایاند تاقمێك له‌ناو یه‌كێتی و شاسوار عه‌بدولواحید كه‌وتنه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كه گوایه كۆرۆنا درۆیه و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو نه‌دانی مووچه باسی سه‌رهه‌ڵدانی كۆرۆنا ده‌كات.
تاقمێك له‌ناو یه‌كێتی و شاسوار عه‌بدولواحید كه‌وتنه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كه گوایه كۆرۆنا درۆیه
ئه‌و تاقم و كه‌سه به‌بێ ئه‌وه‌ی گوێ بده‌نه ره‌وشی ته‌ندروستی سلێمانی و خه‌ڵكی شاره‌كه، به‌رده‌وام بوون له‌وجۆره بانگه‌شانه. به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی "وشه" له‌پاڵ ئه‌و بانگه‌شانه‌دا ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی یه‌كێتی بازرگانیان ده‌ست پێ كرد و ده‌روازه فه‌رمی و لاوه‌كییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران كرده‌وه. قاچاغی و بازرگانی و زۆر شتی تر له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وام بوو.
"وشه" له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ئه‌وه‌ی زانیوه له‌ماوه‌ی مانگی چوار و پێنجی ئه‌مساڵ چه‌ندان كه‌س كه ماوه‌یه‌كی زۆره له ئێران گیریان خواردووه به قاچاخ هێنراونه‌ته‌وه كوردستان و ئه‌وه‌یش له ڕێی چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتییه‌وه كراوه.
ئه‌وانه چه‌ند هۆكارێكن، كه ده‌شێ چه‌ندان هۆكاری تر له‌پاڵ ئه‌وانه‌دا هه‌بن. ئێسته ئاماره‌كانی كۆرۆنا له سلێمانی هه‌ڵده‌كشێ.
له هه‌رێمی كوردستان پێنج هه‌زار و 672 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و له‌و ڕێژه‌یه هه‌زار و 675 كه‌س چاره‌سه‌ر كراون و 188 كه‌سیش مردوون. به‌ڵام سلێمانی پشكی سه‌ره‌كی له‌و ئامارانه‌دا به‌رده‌كه‌وێ به‌جۆرێك تا ئێسته له‌و شاره‌دا 170 كه‌س مردوون كه ئه‌و ژماره‌یه بۆ شارێكی سلێمانی زۆر زۆره و چاوه‌ڕێ ده‌كرێ له ڕۆژانی داهاتوو ئاماره‌كه چه‌ندان هێنده‌ی تر به‌رز بێته‌وه.
عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د جێگری به‌رێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی پێشبینی ده‌كات له ڕۆژانی داهاتوو ئاماره‌كان له‌و شاره ڕوو له به‌رزبوونه‌وه بكه‌ن به جۆرێك له‌ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كاندا شوێن نه‌مێنێ.
ئه‌وه كه به ڕه‌وشی شاره‌كه‌وه هیلاكه ته‌نیا ته‌ندروستییه
ئه‌و بۆ "وشه" گوتی، جیا له‌وه‌ی ڕوو ده‌كه‌نه ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان سه‌تان كه‌سی تر تووشبووی كۆرۆنان و له ماڵه‌وه خۆیان كه‌ره‌نتین كردووه یان له ڕێی نۆرینگه تایبه‌ته‌كانه‌وه پشكنینیان بۆ كراوه و كۆرۆنا ده‌رچووه و نایانه‌وێ بێنه ناوه‌نده‌كانی چاره‌سه‌ری كۆرۆنا.
به‌رپرسه‌كه‌ی ته‌ندروستی سلێمانی دووپاتی كرده‌وه كه پێویسته هێشتا هاووڵاتییان پابه‌ندی رێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان بن، چونكه به‌و جۆره بڕوات به ته‌واوی له كۆنترۆڵ ده‌رده‌چێ.
مه‌سروور بارزانى فریاى شاره‌كه كه‌وت
ئه‌وه كه به ڕه‌وشی شاره‌كه‌وه هیلاكه ته‌ندروستییه، له‌به‌رانبه‌ردا ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای شاره‌كه و ژماره‌یه‌ك دامه‌زراوه‌ی تری سلێمانی به ته‌واوی خۆیان له خه‌می شاره‌كه‌دا لاداوه. ته‌نانه‌ت ئاماده‌نین بۆ پشتیوانی ته‌ندروستیش كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن.
زیاد كاكه ڕه‌زا سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی بۆ "وشه" باسی له‌وه كرد، كه ته‌نیا له ڕێی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن تاك تاكه‌وه به‌دواداچوون ده‌كرێ، تا ئێسته هیچ بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا بۆ كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر ره‌وشی ته‌ندروستی شاره‌كه نییه.
ئه‌و دووپاتی كرده‌وه كه هۆكار گه‌لێك وای له سلێمانی كرد و ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ته‌نگژه‌ی كۆرۆنا ببێته‌وه كه هێشتا هه‌ڵكشانی ئاماره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی چڕ به‌رده‌وامه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماره‌كانی كۆرۆنا له سلێمانی ئێسته شاره‌كه‌ی به‌ته‌واوی بێده‌نگ و خامۆش كردووه. خه‌ڵكی شاره‌كه گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه‌ی "هه‌ڵپه‌رسته‌كان و ئه‌وانه‌ی له هه‌موو دۆخێك‌دا به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌وێ فریای شاره‌كه‌یان ناكه‌ون". هه‌روه‌ك چیتر متمانه‌یان به شاسوار ئه‌وانه‌یش نه‌ما كه ئه‌ویان بۆ دژایه‌تی نه‌یاره‌كانی خۆیان به‌كار ده‌هێنا و ئێسته پشتیان له شاره‌كه كردووه.
هه‌روه‌ك مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان رۆژی 18ی ئه‌م مانگه پێوه‌ندی به پارێزگاری سلێمانییه‌وه كرد و وه‌ك هه‌میشه له نزیكه‌وه ئاگه‌داری دۆخی شاره‌كه بوو.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان وه‌ك قۆناغێكی سه‌ره‌تای فریاكه‌وتن بۆ شاره‌كه بڕیاریدا، بڕی دوو ملیار دیناری تر بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی سلێمانی دابین بكات.
یه‌كه‌مجار نییه سلێمانی ده‌بێته قوربانی ده‌ستی چه‌ند كه‌س و تاقمێك له‌ماوه‌ی ڕابردوو هه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌ستیان به‌سه‌ر داهات و پڕۆژه‌كانی ئه‌و شاره‌دا گرتووه و ڕێ ناده‌ن یه‌ك هه‌نگاو بچێته پێشه‌وه. به‌ڵام دوای كۆرۆنا ئومێدی زۆر هه‌یه كه خه‌ڵكی به ته‌واوی بڕوایان بگۆڕێت و دڵسۆزانی شاره‌كه‌یان بۆ ڕوون ببێته‌وه.