کۆمپانیای فۆرد لە ڕێی چەند نوێکارییەک کە لە پیکابی F-150ی مۆدێل 2021 و فراوانکردنی قەبارەی ناوەوەی پیکابەکە ژووری نووستنت بۆ دابین دەکات، ئەمەیش بەجۆرێک کوشینەکان بەشێوەیەکی تەواو ئاسۆیی درێژ دەکرێن بەبێ ئەوەی ڕێ لە بەشی داوە بگرێت.
ماڵپەڕی "
caranddriver"ی میکانیکی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە فۆرد کارێک دەکات پێشووتر نەیکردووە ئەویش فراوانکردنی قەبارەی ناوەوە و دەرەوەی پیکانی F-150ی مۆدێل 2021، بەڵام ئەمە تەنیا گۆڕانکاری نییە بەشێوەیەک فراوانی کردووە کە کۆمپانیاکە خۆی پێی دەڵێ ژووری نووستن و ساڵی داهاتوو بەشێوەیەکی فەرمی دەخرێتە بەردەست.
بۆیە پێی دەگوترێت ژووری نووستن، چونکە تەواوی کوشینەکان بەشێوەیەکی ئاسۆیی درێژ دەکرێن
بۆیە پێی دەگوترێت ژووری نووستن، چونکە تەواوی کوشینەکان بەشێوەیەکی ئاسۆیی درێژ دەکرێن، جگە لەوەیش گێری پیکابەکە دەخرێتەوە ناو قاڵبی خۆی و بە کەڤەرێک دادەپۆشرێت بۆ ئەوەی رووبەری زیاتر فەراهەم بکات، کوشینەکانی دواوەیش بە ئاسانی هەڵدەگیرێن و قاڵبی تایبەتیان هەیە بۆ ئەوەی بە ئاسایی کەسێک لێی پاڵ بکەوێت، بەمەیش فۆرد دەڵێ، ژووری نووستن دابین دەکەین.
فۆرد یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا له بواری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتومبێل، هه‌روه‌ها فۆرد كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه و كۆمپانیاكه به فه‌رمی له ئه‌مه‌ریكایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه له ساڵی 1903 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "هێنری فۆرد"ه‌وه، جگه له‌وه‌یش یه‌كه‌مین ئۆتۆمبێل كه دروست كراوه له دنیادا له‌لایه‌ن كۆمپانیای فۆرده‌وه بووه.