شاره‌دێی به‌مۆ به‌بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی و ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ساڵی رابردوو له یه‌كه‌ی كارگێڕیی گه‌رمیانه‌وه دابڕا و خرایه سه‌ر پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵام له ئێسته‌دا دانیشتووانی ئه‌و شاره‌دێیه به‌هۆی داخرانی بنكه ته‌ندروستییه‌كان تووشی كێشه بوونه‌ته‌وه.
عادل مه‌لا ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی به‌مۆ بۆ "وشه" گوتی، "تا ئێسته هه‌ندێ فه‌رمانگه ماون كه نه‌خراونه‌ته‌وه سه‌ر پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و له چه‌ند رۆژی رابردوودا ته‌ندروستی به‌مۆ خرایه‌وه سه‌ر هه‌ڵه‌بجه، بۆیه‌ش یه‌كه‌ی كارگێڕیی گه‌رمیان هه‌موو بنكه‌كانی داخست و كارمه‌نده‌كانی بۆ لای خۆی راكێشا، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی ته‌ندروستی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌و گوتی ئێسته یه‌ك بنكه كراوه‌ته‌وه ئه‌ویش له ناوه‌ندی به‌مۆیه و ته‌نیا یه‌ك كارمه‌ندی هه‌یه كه خه‌ڵكی به‌مۆیه، بۆیه نه‌ڕۆیشتووه‌ته‌وه بۆ گه‌رمیان و بنكه‌كانی تر ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه داخراون.
مه‌سعوود محه‌مه‌د پزیشك له نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی هه‌ڵه‌بجه بۆ "وشه" گوتی، "له ئێسته‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه كار ده‌كات بۆ دابینكردنی ده‌رمان و پزیشك بۆ ئه‌و بنكانه‌ی به‌مۆ بۆ ئه‌وه‌ی بكرێنه‌وه به‌رووی هاووڵاتییان.
شاره‌دێی به‌مۆ تا ده‌یه‌ی حه‌فتا سه‌ر به هه‌ڵه‌بجه بوو، دواتر له لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه دابڕێنرا تا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ساڵی رابردوو گه‌ڕاندییه‌وه سه‌ر هه‌ڵه‌بجه. به‌مۆ ده‌كه‌وێته باشووری شاری هه‌ڵه‌بجه و له ١٥ گوند و پێك دێت و ژماره‌ی دانیشتووانی سه‌رووی سێ هه‌زار كه‌سه.
سه‌لام هانه‌دنی