ئینتەرپوول داوایەكی ئێران رەت دەكاتەوە

:: PM:06:31:29/06/2020 ‌

دوای ئەوەی ئێران داوایەكی بۆ گرتنی 36 كەسایەتی كە بە بەرپرسیان دەزانێ لە كوشتنی قاسم سلێمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس لە بەغدا لە سەرەتای ئەمساڵ، لەوانەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا، پۆلیسی نێودەوڵەتی ئینتەرپوول رای گەیاند كە داواكەی ئێران تاوتوێ ناكات.
ترەمپ و 35 كەسی تر بەرپرسن لە كوشتنی قاسم سلێمانی
ئەمڕۆ ئاژانسی فارس لە عەلی قاسی مهر، داواكاری گشتی تارانی گواستەوە كە تاران فەرمانی گرتنی بۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا و 35 كەسی تر دەركردووە، پێوەست بە دۆسیەی كوشتنی قاسم سلێمانی، فەرماندەی سەربازی ئێرانی، بۆ ئەو مەبەستە داوای لە پۆلیسی نێودەوڵەتی كردووە یارمەتی بدات لە گرتنیان.

لە بەرانبەردا هەر ئەمڕۆ دووشەم پۆلیسی نێودەوڵەتی ئینتەرپوول رای گەیاند كە ئەوان ئەو داوایەی ئێران وەرناگرن تایبەت بە گرتنی سەرۆكی ئەمەریكا و 35 كەسی تر كە تاران ئەوان بە بەرپرسیار لە كوشتنی قاسم سلێمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس دەزانێت.

میهر لەو بارەوە دەڵێت، لیستێك ئامادە كراوە كە 36 كەسن لە سەروویانەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا، ئەوان راستەوخۆ و ناراستەوخۆ پێوەندیان بە كوشتنی قاسم سلێمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودس هەیە، ئەگەر ترەمپ لە دەسەڵاتیش نەما، كار بۆ گرتنی دەكەین، ئەوانیتر بریتین لە كەسایەتی سیاسی و سەربازی ئەمەریكی و لە وڵاتانی تریش، بۆیە دەسەڵاتی دادوەری ئێران داوای لە ئینتەرپوول كردووە كە یارمەتیان بدات لە گرتنی ئەوانە، دووپاتی كردەوە كە دادگە تۆمەتی كوشتن و كاری تیرۆریستی داوەتە پاڵ ئەوان.  





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل