وردەكاری چاكسازییەكانی حكوومەت تایبەت بە خزمەت و پلەی وەزیفی و خانەنشینی

:: PM:09:55:29/06/2020 ‌

وەك بڕیارە جێبەجێكردنی چاكسازییەكانی كابینەی نۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەست پێ بكات، لەو ناوەدا وەزارەتی دارایی رێنوێنییەكانی وەزارەتی لە چوارچێوەی یاسای چاكسازی بڵاو كردەوە، تایبەت بە خزمەت و پلەی وەزیفی و خانەنشینی.

لە رێنوێنییەكان پێویستە دامەزراوەكانی هەرێم پێداچوونەوە، بە مەبەستی رێكخستنی پلە و ناونیشان و مووچەی وەزیفی سەرجەم مووچەخۆران بكەن و هەر رێكخستنەوەیەك پێویستە لەسەر بنەمای بڕوانامە و خزمەتی كردەنی و ئەو خزمەتانەی كە بە پێی یاسا بەركارەكان هەژمار كراون و هیچ خزمەتێك هەژمار ناكرێت ئەگەر بە پێی یاسا نەبووبێت.

هەروەها گشت پلە و مەرتەبەی وەزیفی كە درابێت بە مووچەخۆر بەدەر لە یاسا كارپێكراوەكان، هەڵدەوەشێتەوە، لە یەكەم رۆژی دەستبەكاربوونی پێی درابێت یان دوای ئەوە، جیا لە رێكخستنەوەی مووچەی خانەنشینی، لە خوارەوە دەقی نووسراوەكانی وەزارەتی داراییە:

























وشە - مه‌حموود ئیسماعیل

ئه‌م بابه‌ته 364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌