سەرۆكی حكوومەت سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی گرنگ دەكات

:: AM:10:26:30/06/2020 ‌

 

مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا كۆ دەبێتەوە.

بۆ تاوتوێكردنی دەرەنجامی دوا سەردانی شاندی حكوومەت بۆ بەغدا، لەگەڵ شاندەكە كۆ دەبێتەوە
ئەمڕۆ سێشەم 30ـی حوزەیران، بەگوێرەی زانیارییەكانی "وشە" مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی دەرەنجامی دوا سەردانی شاندی حكوومەت بۆ بەغدا، لەگەڵ شاندەكە كۆ دەبێتەوە.

هەفتەی ڕابردوو شاندەكەی حكوومەت لە بەغدا کۆمەڵێک کۆبوونەوەیان ئەنجام دا، بۆ دۆزینەوەی رێوشوێنێك بۆ چارەسەركردنی تەواوی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا.

تا ئێستە سێ‌ كۆبوونەوە لە نێوان هەولێر و بەغدا بەڕێوە چووە، وەزیری پلاندانان دوێنێ‌ بڵاوی كردەوە، رۆژانە گفتوگۆكان بەردەوامییان هەیە تا چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان بكەن.


 



وشە - رامیار جەواد