شەوی ڕابردوو لە ماڵێكی یەكێك لە گەڕەكەكانی شاری سلێمانی دوو تەرم دۆزرانەوە كە یەكێكییان ئەفسەرێكی باڵای ئاسایشە.
ئەمڕۆ چوارشەم یەكی تەمووز، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی گردی جۆگە هەستیان چەند هاووڵاتییەك هەواڵی مردنی دوو هاووڵاتیی بە هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی داوە.
تەرمەكان براون بۆ پزیشكی دادوەری لێكۆڵینەوە لە هۆكاری گیان لەدەستدانی ئەفسەرەكەی ئاسایش و خوشكەكەی دەستی پێ كردووە
لە زانیارییەكان هاتووە، دەركەوتووە دوو هاووڵاتییەكە خوشك و برا بوون و براكە تەمەنی 61 ساڵە و پلەی ئەفسەرە لە هێزەكانی ئاسایش و خوشكەكەشی تەمەنی 72 ساڵە، نزیكەی 10 ڕۆژ دەبێت مردوونە.
باس لەوەشكراوە، تەرمەكان براون بۆ پزیشكی دادوەری لێكۆڵینەوە لە هۆكاری گیان لەدەستدانی ئەفسەرەكەی ئاسایش و خوشكەكەی دەستی پێ كردووە، بەڵام تائێستە ڕاپۆرتی پزیشكی دادوەری بڵاو نەكراوەتەوە هۆكاری مردنەكەیان چیە.
مردنی ئەو دوو كەسە لە كاتێكە تا ئێستە هۆكارەكەی نەزانراوە و هێزە تەناهییەكانیش هیچ زانیارییەكییان ئاشكرا نەكردووە.