ئەمڕۆ ڕۆژێكی گرنگە بۆ هەرێمی كوردستان

:: AM:08:19:01/07/2020 ‌
بەشێوەیەكی فەرمی ئەمڕۆ ڕۆژێكی گرنگ دەبێت بۆ هەرێمی كوردستان ئەویش جێبەجێكردنی یاسای چاكسازییە و یەكسانی لە نێوان پلە تایبەتەكان و فەرمانبەرانی ئاسایی دروست دەكات.

ئەمڕۆ چوارشەم یەكی تەمووز، دلشاد مەرزانی خاوەنی یەكێك لە نووسینگەكانی تایبەت بە كۆمەڵگەی خزمەتگوزاری بۆ ستییەكان و كۆمەڵگە تایبەتەكان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ بەشێوەیەكی فەرمی  دەبێت بریاری كەم كردنەوەی نرخی خزمەتگوزارییەكان لە پرۆژەكانی نیشتەجێبوون جێ‌ بەجێ‌ بكرێت.

جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە بەپێ بریاری سەرۆكی حكوومەتە و ئەمڕۆە دەچێتە بواری جێ بەجی كردن
خاوەنی ئەو نووسینگەیە گوتی، جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە  بەپێ بریاری سەرۆكی حكوومەتە و ئەمڕۆ دەچێتە بواری  جێ بەجی كردن، ئەوەیش وادەكات نرخەكان ڕێكبخرێنەوە و قۆڵبڕینی خەڵكی كۆتایی بێت كە هەندێك شوێن 400 دۆلارە و هەندێك شوێن 70 دۆلارە.

بەپێی یاسای چاكسازیش ئەمڕۆ جێبەجێكردنی‌ یاساكە‌ دەچێتە قۆناغێكی‌ تر، یاساكە جێبەجێ دەكرێ‌ و مەسروور بارزانی‌ سەرۆك وەزیرانی‌ كوردستان سەرپەرشتی‌ دەكات، هاوكات پەرلەمانی‌ كوردستانیش مانگانە داوای‌ ڕاپۆرتی‌ حكوومەت لەبارەی‌ هەنگاوەكانی‌ جێبەجێكردنی‌ دەكات.

پەرلەمانی‌ كوردستان ڕۆژی‌ 16ی‌ كانوونی‌ دووەمی‌ 2020 یاسای چاكسازی‌ لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازەكانی‌ خانەنشینی‌ لە هەرێمی‌ كوردستان پەسەند كرد. ئەوەیش دوای‌ ئەوەی‌ حكوومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان پڕۆژەكەی‌ رەوانەی‌ پەرلەمان كرد و دوای‌ پەسەندكردنیشی‌ سەرۆكی‌ هەرێمی‌ كوردستان واژووی‌ لەسەر كرد.

رۆژی شەشی‌ شوباتی 2020، رۆژنامەی وەقایعی كوردستان كە رۆژنامەی فەرمی بڵاوكردنەوەی یاساكانە لە هەرێمی كوردستان، یاساكەی‌ بڵاو كردەوە و پرسی چاكسازی لە هەرێمی كوردستان لە بانگەشە و پڕٍۆژەوە قۆناغێكی گرنگی بڕی.



وشە - رامیار جەواد