دوای ئه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاو كراوه‌ته‌وه كه چه‌ند گه‌نجێك له لبنان ده‌ستدرێژیی سێكسی ده‌كه‌نه سه‌ر مندڵێكی سووریی ئاواره‌ی 13 ساڵان. له‌وباره‌یه‌وه چالاكان هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن و داوا ده‌كه‌ن به‌رپرسان له‌و رووداوه بێنه ده‌نگ.
حکوومەت و دەزگا تەناهییەکانی لبنان هیچ کاردانەوەیەکیان بەرانبەر تاوانەکە نەبووە
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ یه‌كی ته‌مووز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌رده‌كه‌وێ منداڵێكی ئاواره‌ی سووری كه ئێسته له لبنان ژیان ده‌كات، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له گه‌نجانی لبنانی ده‌ستدرێژیی سێكسیی ده‌كرێته سه‌ر، چالاكانی مه‌ده‌نی له‌و وڵاته داوا له به‌رپرسانی لبنان ده‌كه‌ن به‌دواداچوون بۆ ئه‌و رووداوه بكه‌ن و تاوانباران راده‌ستی دادگا بكه‌ن.
پێگه‌كه ئه‌وه‌شی نووسیوه، ئه‌و منداڵه‌ی ده‌ستدرێژیی سێكسیی ده‌كرێته سه‌ر، ته‌مه‌نی 13 ساڵانه و له شارۆكه‌ی سه‌حمه‌ری رۆژئاوای لبنان له‌گه‌ڵ دایكی ژیان ده‌كات، دایكی منداڵه‌كه له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیا بووه‌ته‌وه و دوكانێكی سه‌وزه‌فرۆشیی داناوه و بژێوی خۆی و منداڵه‌كه‌ی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه، دایكی منداڵه 13 ساڵانه‌كه داوا له رێكخراوه‌كانی بواری مافی مرۆڤ ده‌كات كه فریای منداڵه‌كه‌ی بكه‌ون و ده‌ستدرێژیكه‌ران راده‌ستی یاسا و دادگا بكرێن. به‌پێ گوته‌كه‌ی دایكه‌كه، به‌رپرسانی لبنانی ده‌زانن كه رووداوێكی له‌و شێوه‌یه رووی داوه، كه‌چی بێخه‌من و به‌رانبه‌ر به تاوانباران ناجووڵێنه‌وه.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ژماره‌یه‌ك له راگه‌یاندكاران له‌باره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه هاتوونه‌ته ده‌نگ و داوا له ده‌زگه‌كانی ته‌ناهی ده‌كه‌ن بۆ گرتنی تاوانباران بجووڵێنه‌وه، له‌كاتێكدا وێنه‌ی تاوانباران به ئاشكرا له گرته ڤیدیۆییه‌كه ده‌رده‌كه‌وێ كه ده‌ستدرێژیی سێكسی ده‌كه‌نه سه‌ر منداڵه‌كه و هاوكات لێی ده‌ده‌ن.
به‌پێی ئامارێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، زیاتر له ملیۆنێك ئاواره‌ی سووریایی له‌ناو كه‌مپه‌كانی لبنان نیشته‌جێن، هاوكات دۆخی ژیانیان زۆر خراپه.