سناپچات به‌رنامه‌یه‌كی تری باوی ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه كه له ڕێیه‌وه ده‌توانی وێنه و ڤیدیۆی ڕۆژانه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت بڵاو بكه‌یته‌وه، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕووخسارێكی فلته‌ردار و ژیانێكی ده‌ستكرد پێشان ده‌دات، كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر به‌كارهێنه‌ران دروست كردووه.
وێنه‌ی خۆیان به ژماره‌یه‌ك فلته‌ری جۆراوجۆر بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه به ته‌واوی له وێنه‌ی ڕووخساری خۆیان دووره
گه‌نجان كه به به‌كارهێنه‌ری سه‌ره‌كیی به‌رنامه‌ی سناپچات داده‌نرێن، به‌رده‌وام وێنه‌ی خۆیان به ژماره‌یه‌ك فلته‌ری جۆراوجۆر بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه به ته‌واوی له وێنه‌ی ڕووخساری خۆیان دووره، ئه‌مه‌ش وای كردووه متمانه و باوه‌ڕبه‌خۆبوونی گه‌نج كه‌م بێته‌وه و ده‌ست به شوێنكه‌وتنی ژیانی ناڕاستی كه‌سایه‌تییه دیاره‌كان بكه‌ن كه ئه‌وان به‌رده‌وام به‌م شێوه فلته‌ردار و ده‌ستكردانه ده‌رده‌كه‌ون.
په‌یام حازم چالاكی مه‌ده‌نی پێی وایه، له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌نجان زیاتر كات و وزه‌یان هه‌یه به‌دیار به‌رنامه‌یه‌كی ڕۆژانه‌وه دانیشن، زۆرتر سناپچات به‌كار دێنن؛ له دیمانه‌یه‌كدا به "وشه"ی گوت، ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌كارهێنه‌ر له دنیای ڕاستی داده‌بڕێنێ، چونكه به‌هۆی ئه‌و فلته‌رانه‌ی بۆ وێنه‌گرتن بۆی دروست كراون، شێوه‌ی كه‌سه‌كان ده‌گۆڕێ و له ڕاستی و سروشتیی خۆیان ده‌رده‌چن، وا ده‌كات به‌كارهێنه‌ره‌كان هێنده سه‌رسامی ئه‌و ڕووخساره فلته‌ركراوه بن، متمانه‌یان به خۆیان نه‌مێنێ و هه‌رگیز وێنه به‌بێ فلته‌ر دانه‌نێن و هه‌میشه له دنیای ناڕاستدا بژین.
وه‌ك ئاشكرایه، كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كان هه‌موو كات ژیانی دروستكراوی خۆیان پێشان ده‌ده‌ن، وا له بینه‌ر ده‌كه‌ن ئاوات به ژیانیان بخوازێت و له ژیان و ڕووخسار و شێوه‌ی خۆیان ڕازی نه‌بن، په‌یام له‌مباره‌یه‌شه‌وه گوتی، سناپچات ڕۆڵێكی زۆری بۆ زیاتر جوان پێشاندانی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه بینیوه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی ده‌روونیی له بینه‌ر دروست ده‌كات، چونكه ژیانی خۆی به ئه‌ون به‌راورد ده‌كات و ده‌بێته گرفت بۆی، به‌رده‌وام ژیان و ڕووداوه‌كانی ڕۆژانه‌ی بڵاو ده‌كاته‌وه و هه‌ندێك كات ده‌بێته كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆی.
شه‌هێن سابیر میدیاكار و خوێندكاری ماسته‌ر به "وشه"ی گوت، به گشتی ئامرازه جۆراوجۆره‌كان له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه جیاوازه‌كان و كات به‌سه‌ربردن، ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ لایه‌نێكی سه‌رمایه‌داری و كۆنترۆڵكردنی عه‌قڵی هه‌یه، به ڕه‌هایی ناتوانین بڵێین باش یان خراپه، سناپچاتیش شێواز و مۆدێلی ژیانكردنی گۆڕیوه به‌و ئاراسته‌یه‌ی ڕاستی به‌ڕووی هیچ شتێكه‌وه نه‌هێشتووه، ساده‌ترین شت ڕووخساری راسته‌قینه‌یه، به‌ڵام ده‌بینین هه‌میشه له‌ناو كارێكداین كه ئێمه نین، ته‌نیا شێوه‌ی له ئێمه ده‌چێت.
زیاتر گوتی، ئه‌گه‌ر ته‌نیا له یه‌ك گۆشه‌وه سه‌یر بكه‌ین، ساده‌ترین شتێك ڕوانینی چاوه كه ده‌توانرێت خه‌م و شادیی تێدا ببینرێت و بخوێنرێته‌وه، به‌ڵام سناپه‌كانمان ئه‌ندازه‌یه‌كی تر و ڕه‌نگێكی تری ده‌داتێ كه ڕاستییه‌كه‌ی شاردووه‌ته‌وه، به ئه‌ندازه‌یه‌كیش كاریگه‌ر بووین و ئه‌م ئه‌په كۆنترۆڵی كردووین كه به‌بێ ئه‌و فۆرمه له ده‌ركه‌وتن و نمایشكردن ئاماده نین ڕه‌نگی راستیی خۆمان له وێنه‌كاندا ببینین، گومانیشی تێدا نییه كه بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بكه‌ین، كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر سایكۆلۆجیامان دروست كردووه.
هه‌ولێر/ په‌ریهان عومه‌ر